riklam

فیلمێكی كوردی له‌ دوو فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی نمایش ده‌كرێت

کوردستان 01:52 PM - 2021-04-18
.

.

كورته‌ فیلمێكی كوردی به‌ ناوی ئه‌سپ له‌ دوو فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌رازیل و هیندستان نماش ده‌كرێت.

فیلمساز و ده‌رهێنه‌ری كوردی ره‌سوڵ ئه‌حمه‌دی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان فێلمێكی به‌ ناوی ئه‌سپ به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ له‌ پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سه‌ربه‌خۆ له‌ به‌رازیل نمایش كرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌و فیلمه‌ له‌ یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كیدز له‌ هیندستان نمایش كرا.

فیلمه‌كه‌ باس له‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاكانی منداڵێك ده‌كات بۆ ڕزگاركردنی ئه‌سپه‌كه‌ی.

ڕه‌سوڵ ئه‌حمه‌دی جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ نووسه‌ره‌ و سیناریۆ ده‌نووسێت تا ئێستا 8 كورته‌ فیلمی به‌رهه‌مهێناوه‌.

PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket