riklam

کرماشان.. له‌ 24 سه‌عاتدا 14 كه‌س به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان 11:34 AM - 2021-04-18
.

.

سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندنی بنكه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌ زانكۆی پزیشكی كرماشان ڕایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 14 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌هدی محه‌مه‌دی ڕایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 804 كه‌س له‌و پارێزگایه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 14 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
محه‌مه‌دی وتیشی: له‌ ئێستادا  140 تووشبوو له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان كه‌ دۆخی 29 تووشبوو زۆر خراپه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تا ئێستا 53 هه‌زار و 558 كه‌س له‌و پارێزگایه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

جێی ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا  هه‌زار و 599 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا له‌ پارێزگای كرماشان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket