riklam

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز پارێزگایه‌كی ئێرانی هه‌ژاند

جیهان 10:46 AM - 2021-04-18
.

.

چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌نده‌ری گه‌ناوه‌ی له‌ باشووری ئێرانی هه‌ژاند و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی ئێران چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 5.9 پله‌ به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ری به‌نده‌ری گه‌ناوه‌ی له‌ پارێزگای بوشه‌هر له‌ باشووری ئێران هه‌ژاند.

ئاژانسه‌كان باسیان له‌وه‌شكردووه‌ به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تائێستا كه‌سێك بریندار بووه‌و زیانێكی زۆری به‌ خانوو و شوێنی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان گه‌یاندووه‌.

به‌نده‌ری گه‌ناوه‌ شوێنێكی گه‌شتیارییه‌ و هاوكات شوێنێكی بازرگانییه‌ و 160 كیلۆمه‌تر له‌ ناوه‌ندی پارێزگای بوشه‌هر دووره‌ و به‌پێی دوایین ئامار، ڕێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و به‌نده‌ره‌ 102 هه‌زار و 484 كه‌سه‌ و زۆرینه‌یان شیعه‌ مه‌زهه‌بن و كه‌مینه‌یه‌كی سوننه‌مه‌زهه‌بیش دانیشتوانی به‌نده‌ره‌كه‌ن.

PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket