riklam

دوو به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 10:45 AM - 2021-04-18
.

.

بڕیاره‌ له‌ئه‌مڕۆوه‌ له‌ناو شاری سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ بكرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م مانگه‌دا دووجار به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ دابه‌شبكرێت.

له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ د. هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی كۆگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی بازرگانی خۆراكی پارێزگای سلێمانی كردو سوپاسی به‌ڕێوه‌ربه‌رو كارمه‌ندان و كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌و كرێكارانی كرد.

پارێزگاری سلێمانی وتی: بڕیاره‌ له‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی خۆراك بۆ ناو شاری سلێمانی و گه‌رمیان بكرێت و له‌ئێستادا بڕی چوار هه‌زار تۆن شه‌كرو دوو هه‌زار تۆن زه‌یت له‌ ڕێی بریكاره‌كانه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ هاووڵاتیان و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت هه‌ر له‌م مانگه‌دا هه‌مان به‌شه‌ خۆراك بۆ جاری دووه‌م دابین بكرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

175461138_3778490755597222_8029031022465545489_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket