riklam

عیراق.. 253 حزب ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن تۆمار كردوه‌

عیراق 10:22 AM - 2021-04-18
.

.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ واده‌ی دیاریكراودا ئه‌نجام ده‌درێت و ھیچ بوارێك بۆ گۆڕینی ئه‌و واده‌یه‌ نییه‌.

كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ھه‌وڵه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و شه‌فاف، كه‌ شه‌قامی عیراقی و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی رازی بكات به‌رده‌وامه‌.

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌، تائێستا ناوی 253 حزب و 478 كاندید تۆماركراوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا.

دوپاتیكردووه‌ته‌وه‌، ھیچ بوارێك بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ نیه‌و پرۆسه‌كه‌ له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، كه‌ 10 ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ئه‌نجام ده‌درێت.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: تا 1ی ئایار ناو تۆماركردنی حزبه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌و چوارشێوه‌یه‌شدا 63 داواكاری وه‌رگیراوه‌ بۆ ناوتۆماركردنی حزبی نوێ.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket