riklam

هه‌ولێر.. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ كڕین ته‌قه‌ی كرد ده‌ستگیركرا

کوردستان 09:42 AM - 2021-04-18
.

.

ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر ده‌ستگیركراو پۆلیسیش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ته‌قه‌كردن پێشێلكردنی مافی گشتییه‌و ته‌قه‌كه‌ران ده‌ستگیر ده‌كرێن.

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه‌، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ بازاڕی (شێخ مسته‌فا) دوو كه‌س له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی كه‌ل و په‌لی ناوماڵ توشی ده‌مه‌قالێ بوون، له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك هه‌ڵده‌سێت به‌ته‌قه‌كردن، به‌ڵام هیچ كه‌سێك بریندار نه‌بوو هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێریش، هه‌مان كات توانییان تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ئ.م.ێ) ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ته‌قه‌كردن.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردوو لایه‌ن له‌نێوان خۆیاندا ئاشت بوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌قه‌كردن مافی گشتی ده‌یگرێته‌وه‌، په‌راوی بۆ رێكخراو ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket