riklam

دهۆك.. له‌ڕووداوێكدا دوو كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

کوردستان 09:32 AM - 2021-04-18
.

.

به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ پارێزگای دهۆك دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ موقه‌ده‌م ئازاد ته‌ها وته‌بێژی پۆلیسی هاتۆچۆی پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند: سه‌عات 4:45 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18-4-2021 له‌سه‌ر ڕێگای گشتی نێوان قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و بۆ ناحیه‌ی ڕۆڤیا له‌گوندی دۆسته‌ك ڕووداوێكی پێكدادان له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆره‌كانی مازدای تایبه‌ت و ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر ڕوویداوه‌.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو له‌ ئه‌نجامی ڕوویداوه‌كه‌دا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌و دوو كه‌سه‌ یه‌كیان ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌ و ئه‌وی دیكه‌ش ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌ و خه‌ڵكی گوندی زه‌نگه‌نانی سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket