له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا
ریپۆرتاژ 09:25 AM - 2021-04-18.
هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له گوندی “لاچین”ی نزیك شاری مه‌هاباد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی بە ژیان هه‌ڵێناوه.
سه‌ره‌تای خوێندنی له‌لای مامۆستا سه‌عید ناكام ده‌ست پێكردووه، ئینجا باوكی ناردوویه‌تی بۆ شاری مه‌هاباد و له قوتابخانه‌ی “سه‌عاده‌ت”دا له‌به‌ر خوێندنی ڕه‌سمی داناوه تاكو ته‌واوكردنی پۆلی چواره‌می به زیره‌كی ده‌رچووه، ئینجا باوكی له‌و قوتابخانه‌یه‌ی ده‌ریهێناوه و بردوویه‌تیه به‌ر خوێندنی مه‌لایه‌تی له خانه‌قای شێخ بورهان و چوار ساڵیش له‌و خانه‌قایه‌ی خوێندووه‌و له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه‌و بووه‌ته لاوێكی خوێنده‌واری هۆشیار و له وێژه‌ی كوردی و فارسی شاره‌زایه‌كی باشی په‌یدا كردووه و له‌ساڵی 1941ه‌وه به‌هره‌ی شاعیری له‌لا خوڵقاوه و ده‌ستی به‌هۆنینه‌وه‌ی شیعری كردووه‌و له‌سه‌ره‌تادا لاسایی شاعیره مه‌زنه‌كانی پێش خۆی كردۆته‌وه‌و له دوایشدا بووته خاوه‌نی ده‌نگی تایبه‌تی خۆی.
هێـمن له‌گه‌ڵ دروست بوونی كۆمه‌ڵه‌ی “ژ.ك” له 1942.09.16دا بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه ڕامیارییه‌ی كورد و كاتێكیش كه ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له 1945.08.16دا كرا به‌پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هێمن بووه ئه‌ندامێكی ئه‌و پارته شیعری نه‌ته‌وه‌یی و وتاری به‌نرخی بڵاوده‌كرده‌وه و كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له 1946.01.22دا دامه‌زرا،
ناوی ھێمن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و زه‌مانه كه له كۆمه‌ڵه‌ی ژ-كاف و كۆماری كوردستاندا وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌ك خزمه‌تی به نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كردو له‌نێو تێكۆشه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه كه ھه‌ر یه‌كه‌ی ناوی نھێنیان ھه‌بوو، به ھێمن ناسرا و ھه‌ر وه‌كوو بۆخۆی ده‌ڵێت:من ھیچم له پێشمه‌رگایه‌تی لێ حاڵی نه‌بوو و ھیچ كه‌ڵكێكم لێ وه‌رنه‌گرت، ته‌نیا ئه‌و خێره‌ی بۆ من ھه‌بووه، ئه‌ویش كه ئه‌و ناوه دوورودرێژه‌ی له كۆڵ خستم.
هێـمن شیعری له‌دامه‌زراندنی كۆماردا خوێنده‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ژاری شاعیر دا بووه شاعیرێكی خۆشه‌ویستی پێشه‌وا و كاتێكیش كه ئه‌و كۆماره ساوایه‌ی كورد له 1946.12.17دا ڕووخێنرا، خۆی له‌به‌ر چاوی سازمانی ئاسایشی شاهه‌نشاهی ون كرد و كاتێكیش كه هه‌واڵی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی بیست خۆی گه‌یانده كوردستانی باشوور، تاكو باری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هێور بووه‌وه، ئینجا گه‌ڕایه‌وه گونده‌كه‌ی خۆی و ماوه‌یه‌كیش له مه‌هاباد ژیا.
له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولی ڕزگاریخواز له كوردستانی باشوور هاته‌ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان و چووه پاڵ شۆڕشگێڕان و له‌دوای ڕێككه‌وتننامه مێژووییه‌كه‌ی 11ی ئاداری 1970شدا ماوه‌یه‌ك له به‌غدا وه‌ك په‌ناهه‌نده ژیا و له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له شوباتی 1979دا گه‌ڕایه‌وه كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و گۆڤاری سرووه‌ی ده‌ركردوه.
له‌گرینگترین به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا “هێمن “
– تاریك و ڕوون – شیعر 1974
– پاشه‌رۆك – شیعر‌و په‌خشان
– ناڵه‌ی جودایی – شیعر -1979
– توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه ، كۆكردنه‌وه و په‌راوێز بۆ نووسین
– چه‌پكێ گوڵ و چه‌پكێ نه‌رگیز
– هه‌واری خاڵی
(سروشتی كوردستان و مامۆستا هێمن)
مامۆستا هێمن عاشقی كێ‌و سروشت و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردی كوردستان بووه ته‌بیعه‌تی ووڵاته‌كه‌ی باش ناسیوه‌و له گه‌لی په روه‌رده بووه له (به‌هاری لادێ) (به‌هاری كوردستان ) (شه‌نگه بیری ) (فریشته‌ی په ریووه) و زور شعری تر نیشان ده‌دات كه له ناسینی جوانی كوردستان و ناساندنی ته بیعه تیدا شاره‌زاو مامۆستایه جێگای سه‌رسورمانیش نیه مامۆستا هێمن له‌گه‌ڵ ته‌بیعه تی گه‌وره بووه و جوانی كوردستان و سروشت و دیمه‌نه سه‌رنجراكیشه كانی ئیلهام ده‌ری مامۆستا هێمن بوون بو شیعر، چونكه كه سێك دیمه‌نی كوردستان و ته‌بیعه‌ته‌كه‌ی بناسی نه‌ك له گه‌ڵیشیا تیکه‌ڵاوبێت میه‌ی سه‌رنجدان و سه‌رسورمانه بویه مامۆستا هێمن به ناحه‌ق نازانی كه ده‌ڵیت:
به هه‌شته كورده واری من به‌هه‌شته
گه رچی تووشیره نجه‌روی و حه‌سره‌ت و ده‌ردم ئه‌من
قه‌ت له ده‌ست ئه‌م چه‌رخه سپله نابه‌زم مه‌ردم ئه‌من
من له زنـــــجیرو ته‌ناف و دار‌و به‌ند بـــــاكم نیه
له‌ت له تمكه ن، بــمكوژن، هه‌یشتا ئه‌لیم
كوردم ئه‌من رقی پیروزیده‌مگری،
ئه‌مما له گرتووخانه رق ئه ستوور ترم
لیم ده‌د، ئه‌مما له سه‌ر داواره واكه م ســــــوورترم
ده‌مكوژی،ئه مما به گژجه للا ده‌كه م دادیمه‌وه
كوردم و نـــاتویمه‌وه، نــاتویمه وه، نــاتویمه‌وه
(هێمن و گه‌له‌كه‌ی)
هیمن نه ته‌وه‌كەی خۆی خوش ویستووه لەگەل ئه‌وه‌شدا رقی له هیچ نه‌ته‌وه یه‌كی تر نه‌بووه ، هێمن ته‌نیا له‌دووره‌وه دانه‌نیشتووه وته‌ماشای ژیان و خه‌باتی گه‌ل بكات یان بو گه‌ل شیعر بڵێت هێمن ئه‌و ئه‌سله‌ی قبوڵ كردوه كه‌ئه‌ركی شعری شاعیری گه‌لیكی زۆر لێكراو ته‌نیا لیكدانه‌وه‌و خستنه‌ناو هونراوه‌ی ته‌بیعه‌ت و جوانی نیه، چونكه شاعیر له‌پیشدا ئینسانه ,ئینسانێكه كه‌هه‌ستی ناسكه و زوو ده جوڵیته‌وه چۆن شاعیر به‌مانای راستی ئه‌م وشه‌یه‌ده‌توانی به‌رامبه‌ر كویره‌وه‌ری و بێبه‌شی گه له‌كه‌ی بیلایه‌ن بێ. هێمن به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه به‌شعر نووسین هه‌نگاوی ناوه‌ته‌ناو مه‌یدانی خه‌بات
هه‌رله‌سه‌ره تاوه شاعیری گه‌ل بووه
گه‌رچی من له زنجیر‌و ته‌ناف و دار‌و به‌ند باكم نی یه
له‌ت له‌تم كه‌ن بم كوژن هیشتا ئه‌ڵێم كوردم ئه‌من
هێمن و ژن
ژن له‌لای شعری هێمن دا روڵیكی گرنگی هه‌یه ، جوانی ژن ئیلهام ده‌ری شاعیـره
سه‌رانسه‌ری دیوانی هێمن ئه‌و راستی یه ده‌رده‌خات كه‌وێرای ته‌بیعه‌ت وژیـان و
خه‌باتی گه‌ل، ژنه كه هێمنی بوشیعر نوسین هان داوه، ئه‌و تابلو جوانانه‌ی كه
هێمن بو ژنی ده‌كێشی، به‌راستی جوان و نایابن, ژن بو هێمن ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی
ئیلهام نیه هێمن بو رزگاری ژن شیعر ده‌ڵی خه‌بات ده‌كات ده‌یه‌وی ژن به‌ر له‌هه‌مـوو
شتێك خاوه‌ن مافی ئینسانی خۆی بێ و زور جار دژی زوڵم و زورداری له‌ژنان ده‌نگی هه‌ڵهێناوه شعره‌كانی هێمن له‌سه‌ر ژن نمونه‌ی به‌رزی شعری كوردین. له‌ۆمه‌ڵی شـــــــعری دا وه‌كو
{شه‌نگه بیری}و {په‌ری شعر}
مامۆستا هێمن له ڕۆژی 17ی نیسانی 1986دا كۆچی دوایی كرد.
PUKmedia ئا/كاوان ئه‌حمه‌د حه‌مه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24