riklam

جیهان.. گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا 3 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕ‌اند

جیهان 09:13 AM - 2021-04-18
.

.

ڕ‌ێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕ‌ایگه‌یاند تا ئێستا زیاتر له‌ 3 ملیۆن كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ نوێترین ڕ‌اپۆرتی خۆیدا ڕ‌ێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ڕایگه‌یاند تا ئێستا 141 ملیۆن و 312 هه‌زار و 225 كه‌س له‌ جیهان تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕ‌ێژه‌یه‌ش 3 ملیۆن و 23 هه‌زار و 874 تووشبوو مردوون و 119 ملیۆن و 923 هه‌زار و 164 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا تا ئێستا 32 ملیۆن و 372 هه‌زار و 119 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 580 هه‌زار و 756 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 24 ملیۆن و 905 هه‌زار و 332 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket