riklam

ئەمڕۆ لەمێژوودا

جیهان 08:46 AM - 2021-04-18
.

.

رووداوەكان:
1590: لەدایكبوونی (ئەحمەد خانی) یەكەم كوڕی (محەمەد خانی) سێیەم.
1855: حاكمی میسر محەمەد سەعید پاشا بڕیاریدا ئەنجومەنێكی بازرگانی تێكەڵ لەمیسریەكان و لە بیانیەكان دروست بكات و لەو ئەنجومەنەوە یاسای بیانی دزەی كرد تا جێگەی یاساكانی مامەڵە بگرێتەوە لە شەریعەتی ئیسلامیدا.
1872: كردنەوەی دەرگاكانی یەكەمین كەنیسەی مەسیحی كە یابانیەكان بنیاتیاننا لە(یوكوهاما).
1906: روودانی بوومەلەرزەیەكی گەورە لە (سانفرانسیسكۆ) كە زیاتر لە(300000)كەس گیانیلەدەستدا و وێرانكردنی (30000)خانوو و باڵەخانە و پڕۆژە و كێڵگە كشتوكاڵیەكان.
1906: زەمینلەرزە بە هێزی 8,25 بە پێوەری رێختەر لە سانفرانسیسكۆ كە بووە هۆی ئاگركەوتنەوە و كاولكاری و وەفاتی نزیكەی 3000 كەس.
1915: كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەی فڕۆكەوانی فەرەنسی (رولان گاروس) و بە دیل گیرا لەلایەن ئەڵمانەكانەوە و ئەوەش لەمیانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا.
1919: دامەزراندنی كۆمەڵەی گەلان بەپێی رێكەوتننامەیەك كە هاوپەیمانانی سەركەوتوو مۆریانكرد لەجەنگی یەكەمی جیهانیدا.
1919: نوێنەری فەڕەنسا (برینگەر)و نوێنەری بەریتانیا (والتەر لونگ) رێكەوتنی دابەشكردنی كوردستانیان مۆركرد كە لە (25%)بەشەكەی ئەڵمانیا بدرێتە فەڕەنسا.
1941: بەریتانیا هێزەكانی زیادكرد لە رووی سەرباز و چەك و تەقەمەنی بەهۆی پەرەسەندنی شۆڕشی بارزان.
1942: هێزە ئەمریكیەكان بۆردومانی (تۆكیۆ) و (ناگویا) و شارە یابانیەكانی تریان  كرد، لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا.
1943: كوژرانی ئەدمیرال ئیسوروكو یاماموتو كاتێك فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانی ئەمریكی فڕۆكەكەیان خستە خوارەوە لەسەر دوورگەی (بو گانفیل).
1946: رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پێكهات لە بری كۆمەڵەی گەلان.
1954: یەكەم كۆنگرەی دەوڵەتانی بێلایەن لە باندۆنگ بەسترا.
1955: بەستنی كۆنگرەی باندونگ لەئەندونیسیا بە ئامادەبوونی وەفدی 29 وڵاتی ئەفریقی و ئاسیایی و كۆنگرەكە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو، وە خاڵە سەرەكیەكانی بۆ دروستبوونی (بزووتنەوەی بێلایەنی) بوو.
1960: سەربەخۆیی تەنجە و دانەپاڵی بە مەغریبەوە.
1978: فڕۆكەی (فیكرز فیسكاونت) بوو بە یەكەمین فڕۆكەی نەفەرهەڵگر كە كاربكات بە بزوێنەری تۆڕبینی زیاتر لە 25 ساڵ.
1980: دامەزراندنی كۆماری زیمبابۆی، رۆژی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە.
1983: تەقینەوەی باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە بەیروت و تیاچوونی هەموو كارمەندەكانی كە ژمارەیان 63 كەس بوون.
1993: فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانی ئەمریكی هێرشیانكردە سەر راداری عێراقی.
1994: دەسەڵاتدارانی لوبنانی سەركردەی هێزەكانی لوبنانی (سەمیر جەعجەع)یان دەستگیركرد.
1996: بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە (قانا) لە لوبنان كە بووە هۆی كوژرانی 102 كەسی مەدەنی لوبنانی كە پەنایان بردبوو بۆ ئەو بارەگایە بەهۆی راكردن لەبۆردومانی ئیسرائیلی لەو كردەیەدا كە كردبووی بۆ سەر لوبنان لەژێر ناوی (هێشوەكانی توڕەیی).
2005: وەفاتی پەرلەمانتاری لوبنانی (باسل فلێحان) بەهۆی كاریگەریی برینەكانیەوە كە توشی هاتبوو لەرووداوی تیرۆری سەرەك وەزیرانی پێشوو رەفیق حەریری لە 14ی فبرایەر.
2007: بەهۆی تەقینەوەیەك لەبەغدا (252) هاووڵاتی دەبنە قوربانی.
2010: بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری، بەردی بناغەی شاری ڕۆشنبیران لەسلێمانی دانرا كە 324 یەكەی نیشتەجێبون لەخۆ دەگرێت.
2010: لە هۆڵی میدیا پێنجەمین ساڵیادی گروپی بێسارانی بەڕێوەچوو.
2014: بردنەوەی سەرۆكی جەزائیری عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە بۆ ویلایەتی چوارەم، دوای ئەوەی 81,53%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا لە 17ی ئەبریل.

لەدایكبوون:
1580: تۆماس میدلتۆن، شانۆنوس و شاعیری ئینگلیزی.
1590: سوڵتان ئەحمەدی یەكەم، سوڵتانی عوسمانی.
1925: عەبدولوەدود شەلەبی، زانای ئاینی میسری.
1947: جیمس وودز، ئەكتەری ئەمریكی.
1948: حەیات فەهد، ژنە ئەكتەری كوێتی.
1960: كریستۆفەر ستیفنز، دیبلۆماتی ئەمریكی.
1963: كونان ئوبراین، راگەیاندكاری ئەمریكی.
1967: ماریا بیلو، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1969: سایاكو كورودا، ژنە ئەمیرەی یابانی.
1970: سعدالدین الحریری، سەرەك وەزیرانی لوبنان.
1978: جەراح عەبدوللەتیف، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1979: ماسیو ئەبسون، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1984: ئەمریكا فیرارا، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1985: ئەحمەد خەمیس، ئەكتەری كوێتی.
1985: لوكاس فابیانسكی، یاریزانی تۆپی پێی پۆلەندی.
1987: دانی گوسری، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1994: مویسیس ئەریاس، ئەكتەری ئەمریكی.

وەفات:
796: هیشام عەبدولرەحمان، یەكێك لەخەلیفەكانی دەوڵەتی ئەمەوی لەئەندەلوس.
1873: یوستوس فون لیبیگ، زانای كیمیای ئەڵمانی.
1945: جون ئەمبروز فلمنگ، زانای فیزیا و ئەندازیاری ئینگلیزی.
1955: ئەلبرت ئینشتاین، زانای فیزیای تیۆری ئەمریكی/سویسری و بە نەژاد ئەڵمانی، لەشاری (برنسڤۆن) لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1921ز.
1986: هێمن، شاعیر و رووناكبیری بەناوبانگی كورد.
1988: ئەنتونین بوچ، یاریزانی تۆپی پێی چیكۆسلۆفاكی.
1994: عەزیزە حیلمی، ژنە ئەكتەری میسری.
2003: ئیدجار كود، زانای بەریتانی لە زانستی كۆمپیوتەر.
2005: باسل فلێحان، سیاسەتمەدار و ئابوریناسی لوبنانی..
2007: ئەندری كفاشناك، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.
2009: حەسەن عرێبی، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری لیبی.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی سەربەخۆیی لە زیمبابۆی
رۆژی سوپا لەئێران

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket