riklam

ڕۆژی جیهانی کەلەپوور

ریپۆرتاژ‌ 02:28 AM - 2021-04-18
.

.

   18 ی نیسان هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی کەلەپوورە، بۆ پاراستنی کەلەپووری مرۆیی ، بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەیەی کە کۆنفرانسی گشتیی ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پاریس لە ساڵی 1972 دا پەسەندی کردووە .

   ئەنجومەنی نێودەوڵەتی مۆنۆمێنت و سایتەکان ( ICOMOS ) پێشنیازی دیاریکردنی ڕۆژی جیهانی مۆنۆمێنت و شوێنەواری کردووە یان ئەوەی لە میدیاکان بە ڕۆژی جیهانی کەلەپوور ناسراوە لە 18 ی نیسانی 1982 کە لە ساڵی 1983 لە لایەن ئەنجومەنی گشتی یونسکۆوە پەسەند کرا . ئامانج لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییە و دووبارەکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پاراستن و پارێزگاریکردنی کەلەپوور.

میراتی مرۆڤ بۆ دوو جۆر پۆلێن دەکرێت:

کەلتووری : بریتییە لە شوێنەوارو کاری تەلارسازی و شوێنە شارستانییەکان کە گرنگی تایبەتییان هەیە .

سروشتی: ناوچە سروشتییەکان کە گرنگی جیهانی هەیە.

واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتننامەیە بەهۆی دەستکاریکردن و تێکدانی ناوچە شوێنەوارییەکان بوو ، نەبوونی یاسا و ڕێنمایی و سیاسەت پێویستی بەدامەزراو کەسەکان هەبوو بۆ پاراستنی کەلەپوورو شوێنەوارییەکان و پیشاندانی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان لەهەموو ئاستەکاندا . کەموکورتییەکانی سیاسەت و میتۆدی پلاندانانی شارستانەکان ، سیستمەکانی بنیاتنان و لەناوبردن و سڕینەوەی کەلەپووری شارستانی پشتگوێ دەخەن و تەنانەت هەندێکیان مەترسی لەسەر ئەم کەلەپوورە دروست دەکەن . نەبوونی زانیاری لەسەر شوێن و وردەکاریی ناوچە کەلەپووری و شوێنەوارییەکان و بیناکان، هەروەها نەبوونی زانیاری مێژوویی لەسەر ئەو ناوچانە و نەبوونی پلان و میکانیزم و بەرنامەی جێبەجێکردن بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری شارستانی و پاراستنی ئەو کەلەپوورە.

میراتی جیهانی ، سامانیکی بەهای مرۆڤایەتییە . پاراستنی ئەو سەرمایە بەنرخانە پێویستی بە هەوڵی بە کۆمەڵ هەیە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە . ئەم ڕۆژە تایبەتە دەرفەتێکە بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاری گشتی سەبارەت بە فرە ڕەنگی کەلەپووری کلتوری و ئەو هەوڵانەی کە پێویستە بۆ پاراستن و پارێزگاریکردنی .

لە 18 ی نیسانی 1982 دا بەبۆنەی ئەو سیمینارەی کە ڕێکخراوی ئایکۆمۆس لەتونس ڕێکی خستبوو ، پێشنیازی " ڕۆژی جیهانی شوێنەوار و ناوچە شوێنەوارییەکان " کرا کە لەسەر ئاستی جیهان بەرز ڕابگیرێت . ئەم پڕۆژەیە لەلایەن لیژنەی جێبەجێکارەوە پەسەندکرا ، کە تێیدا پێشنیاری پراکتیکی بۆ لیژنە نیشتمانییەکان کرد لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستنی ئەو ڕۆژە .

هەروەها ئەم بیرۆکەیە لەلایەن کۆنگرەی گشتی یونسکۆوە پەسەندکرا ، کە لە دانیشتنی 22 ی نۆڤەمبەری 1983 دا بڕیاری لەسەر دەرچوو کە تێیدا وڵاتانی ئەندام ڕادەسپێرێت ڕەچاوی ڕاگەیاندنی 18 ی نیسانی هەموو ساڵێک بکەن بە " ڕۆژی جیهانی شوێنەواری و ناوچە شوێنەوارییەکان " . پاشان پێی وترا ڕۆژی جیهانی کەلەپوور .

ئەنجومەنی نێودەوڵەتی لە شوێنەوار و ناوچە شوێنەوارییەکان (ICOMOS) چەند پێشنیارێک پێشکەش دەکات دەربارەی چۆنیەتی ئاهەنگ گێڕان بە ڕۆژی جیهانی کەلەپوور:

- سەردانی شوێنەکان، ناوچە شوێنەوارییەکان و کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ بکرێت. 

- نووسینی وتار لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و سازدانی بەرنامەی تایبەت لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و ڕادیۆدا

- هەڵواسینی پۆستەر لە گۆڕەپانەکانی ناوەندی شار یان شەقامە گەورەکان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی  هاوڵاتیان و بەئاگاهێنانەوەیان بۆ ئەو بۆنەیە.

- بانگهێشت کردنی کەسانی شاره زا و کەسایەتییه ناوخۆیی و بیانییەکان بۆ کۆنفرانس و چاوپێکەوتنەکان. 

- ڕێکخستنی سیمینار لە ناوەندە ڕۆشنبیری و شوێنە گشتییەکانی شار .

- کردنەوەی پیشانگەی شوێنەواری (وێنە، تابلۆ، هتد)

- بڵاوکردنەوەی کتێب و کارت و پۆستەر.

- خەڵاتکردنی ئەو ڕێکخراوانە یاخود ئەو کەسانەی کە بەشدارییەکی بەرچاویان هەبووە لە پاراستن و پاریزگاریکردنی کەلەپووری کولتووری یان بڵاوکراوەیەکی نایابیان لەسەر ئەو بابەتە بە ئەنجام گەیاندووە.

- کردنەوەی خانووی کەلەپووری یاخود بینای تازە نۆژەنکراوە.

- ئەنجامدانی چالاکی تایبەت بۆ خوێندکارانی قوتابخانە وپەیمانگاو زانکۆکان  بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاری شوێنەوارییان.

*بەدەستکارییەوە لە سایتی (ICOMOS) وەرگیراوە.

PUKmedia  لە واڵی بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی وەرگیراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket