یه‌كێتی له‌به‌غدا كاندیدی ده‌بێت
ی.ن.ک 07:31 PM - 2021-04-17.
لێپسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای(ی ن ك) رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان عیراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانیه‌كان به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن و له‌هه‌ر بازنه‌یه‌كی پارێزگای به‌غدا كاندیدیان ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌ده‌ستهێنانی كوردسی له پایته‌ختی عیراق له‌به‌غدا هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی كورد له‌و شاره، پێشیوایه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌نگاوه پێویسته لایه‌نه‌كان له‌هه‌ربازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كه‌وه پشتگیری له‌كاندیدێك بكه‌ن.
رابیحه حه‌مه‌د لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق كه بڕیاره له مانگی 10ی ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێت، ئێمه وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانیه‌كان ده‌نگی كوردانی ئه‌و شاره به‌ده‌ستبهێنین و نوێنه‌رانیان بچێته په‌رله‌مانی عیراق.
وتیشی: پێشتر به‌غدا یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌گوێره‌ی یاسایی تازه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌غدا بۆ سه‌ر چه‌ندین بازنه‌یه‌ك دابه‌شكراوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌ده‌ستهێنانی كوردسی زه‌حمه‌ت تربێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین له‌هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن كوردێك كاندید بكه‌ین ، تاكو بتوانین به‌هه‌موولایه‌نه‌كان پاڵپشتی ئه‌و كاندیده‌بین، به‌تایبه‌تی له‌و بازنانه‌ی چڕی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بوونی نوێنه‌ری كوردی دانیشتوی به‌غدا له‌په‌رله‌مان‌و له‌سه‌ر لیسته كوردییه‌كان هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت به ئاراسته‌ی پاراستنی ناسنامه‌ی كورد له‌و شاره، به‌تایبه‌ت له‌رابردوو هه‌وڵدراوه به‌چه‌ندین قۆناغ له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس و گروپه تیرۆرستیه‌كانی كورد له‌به‌غدا كه‌مبكه‌نه‌وه.
رابیحه حه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك لایه‌نه كوردستانیه‌كان بتوانین خاوه‌نداریه‌تی كوردانی به‌غدا بكه‌ین، جگه له نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مان، پێویسته له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ركورد ده‌كه‌وێت بدرێت به كوردانی دانیشتوی به‌غدا، چونكه ئه‌وان هیچ نوێنه‌رایه‌تیه‌كان له‌دامووده‌زگاكانی حكومه‌ت نیه، هه‌ربه‌هۆیه‌وه زۆرجار ده‌نگی كوردانی به‌غدا بۆحزبه‌سیاسیه‌كانی دیكه‌ی عیراقی ده‌چێت و له‌رووی مه‌زهه‌بیه‌وه سوودیان لێوه‌رده‌گرن.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26