riklam

روونكردنه‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه‌وه‌

کوردستان 07:23 PM - 2021-04-17
.

.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ به‌ناوی "سمكۆ به‌نفشی" ده‌ستگیركرا، به‌مه‌به‌ستی زانینی سۆراخ و چاره‌نووسی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ، په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ كردووه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆلێنه‌وانه‌ش سكرتاریه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ڕاگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌
ڕۆژی 13ی ئاپریلی 2021ی زاینیی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ 24ی خاكه‌لێوه‌ی 1400ی هه‌تاویی پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌، به‌ناوی "سمكۆ به‌نفشی" له‌ سلیمانی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌ كانه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی ئه‌منی ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
هه‌ر له‌دوای ئاگاداربوون له‌لایه‌ن به‌شی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵه‌، ئاسایشی سلێمانی ئاگادار كرایه‌وه‌ و لێكۆڵێنه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م كه‌یسه‌ ده‌ستی پێكرد.
سه‌رئه‌نجام دوای چه‌ند ڕۆژ  لێكۆڵینه‌وه‌، ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ ناوبراو به‌تۆمه‌تی سیخوری له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.
كۆمه‌ڵه‌ ، وێرای سپاسی لایه‌نه‌ ئه‌منی و دادوه‌ریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌یسی ناوبراو، چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان و بڕیاری دادگایه‌.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ، زۆربه‌ی ئه‌و لێدوان و هه‌واڵانه‌ی كه‌له‌چه‌ند ڕۆژی پێشوودا، ده‌رباره‌ی ئه‌م كه‌یسه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ، ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و به‌دڵنیاییه‌وه‌ ، ئه‌م لێدوانانه‌ له‌لایه‌ن نه‌یارانی كۆمه‌ڵه‌ و به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاریی بڵاو كراوه‌نه‌ته‌وه‌.

سكرتاریه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
17-4-2021


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket