riklam

فه‌همی بورهان بۆ لیستی سه‌وزی سه‌ندیكای پارێزه‌ران: پارێزه‌ری باڵاده‌ستی یاسابن

ی.ن.ک‌‌ 06:21 PM - 2021-04-17
.

.

ئه‌مڕۆ 17-4-2021، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی (ی. ن. ك) ، فه‌همی بورهان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ لیستی سه‌وزی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ كاروان قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌ب ئاماده‌یبوو، فه‌همی بورهان رایگه‌یاند، له‌ هه‌موو كات زیاتر ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای كوردستان پێویستی به‌سه‌روه‌ری یاسا هه‌یه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێوه‌ ده‌بێت پێشه‌نگ بن و پشت به‌ (ی. ن. ك) ببه‌ستن.

دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزه‌ران داواو به‌رنامه‌ی ئاینده‌ی خۆیان خسته‌ڕوو و داوایان كرد، (ی. ن. ك) زیاتر له‌ ئێستا پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و بڕیاره‌كانی دادگا بكات له‌هه‌موو كوردستان به‌بێ جیاوازی و رایانگه‌یاند: كه‌یسی سزا دراوانی بادینان قۆناغێكی نوێی ناشرینی ده‌ستوه‌ردانی حزبی و كه‌سییه‌ له‌ دادگاكانداو ده‌بێت ئه‌و جۆره‌ له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاری دادگاكان رابگیرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket