له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا
ریپۆرتاژ 06:12 PM - 2021-04-17.
43 ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی چوار په‌پوله‌ی شاری رۆشنبیرییدا تێده‌په‌ڕێت، چوار په‌پووله‌كه‌ی ده‌وری چرا ڕۆشنه‌كه‌ی نیشتمان و باخی ھونه‌ری مۆزیك و گۆرانی كوردی.
له رۆژی 17-4-1978 چوار په‌پوله‌ی شاری سلێمانی به‌ناوه‌كانی كارزان و فه‌رمان و ئازاد و ڕێبوار له‌رووداوێكی هاتوچۆدا كه بۆ فێستیڤاڵێك به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتبوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌م نوسینه‌ی هونه‌رمه‌ند به‌ختیار سه‌عید ئاشناتان ده‌كه‌ین به كورته‌یه‌ك له ژیانی هونه‌ری ئه‌م په‌پولانه.
كارزان و هاوڕێكانی،هونه‌رێكی ناوازه، ته‌مه‌نێكی كورت، نه‌مرییه‌كی به‌رده‌وام .
شاری سلێمانی به یه‌كێك له‌و شارانه ده‌ژمێردرێت كه له پێشه‌وه‌ی زۆرێك له‌شاره‌كانی كوردستان و ته‌نانه‌ت عیراقه‌وه‌یه كه باشترین و سه‌ركه‌وتووترین تیپی مۆسیقای منداڵی تێدا درووستبووه‌و توانیویانه له‌سه‌ر ئاسته باڵاكانی كوردستان و عیراق خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتن و پێ‌زانین وه‌ربگرن كه ده‌كرێت ئه‌مڕۆ وه‌كو شانازی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌و مامۆستاكانیان باسیان بكرێت.
ساڵ ساڵی 1978 و ژماره‌یه‌ك له منداڵه به‌هره‌مه‌نده‌كانی شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له فیستیڤاڵی مۆسیقای عیراق كه پێكهاتبوون له ژماره‌یه‌ك له منداڵه ده‌ستڕه‌نگینه‌كانی شاری سلێمانی كه له‌نێویاندا هونه‌رمه‌ندان ( كارزان عومه‌ر ساڵح، ئازاد عومه‌ر قادر، فه‌رمان عومه‌ر ساڵح، ڕێبوار محه‌مه‌د عیسا) ده‌بنه قوربانی كاره‌ساتی ڕێگاوبان و گیانیان ده‌به‌خشنه پێگه‌و هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی.
(كارزان عومه‌ر ساڵح)ی مۆزیكژه‌ن و گۆرانیبێژ ساڵی 1966 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌و سه‌ره‌تای كاره هونه‌رییه‌كانی به گۆرانی ده‌ستپێده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بوونیدا ئاره‌زووی ژه‌نینی ئامێره‌كانی كه‌مان و ساز فێر ده‌بێت و هه‌ر ئه‌و كارانه‌ی به هاوده‌می و هاوكاری مامۆستا دڵسۆزه‌كه‌ی (دلێر ئیبراهیم) گه‌شه به‌و دنیا هونه‌رییه‌ی خۆی ده‌دات.
كارزان-ی هونه‌رمه‌ند ساڵی 1975 بوه‌ته ئه‌ندامی تیپی سروود‌و مۆسیقای قوتابخانه‌ی شێخ مه‌حمود كه هه‌ر قوتابی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش بووه‌و هه‌ر ئه‌و عه‌شقه‌ی بۆ هونه‌ر ده‌بێته هۆكار كه به‌شداری ئۆپه‌رێتی (ئاهه‌نگی شوان) بكات كه له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناو دواتریش بۆ ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تۆماركراوه، هه‌روه‌ها به مۆسیقا به‌شداری شانۆیی (گورگی بێشه‌و هه‌رد) كرد كه له میهره‌جانی شانۆیی ساڵی 1978 به‌شداریكردو توانی پله‌ی یه‌كه‌می میهره‌جانه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
كارزان جگه له‌وه‌ی ئه‌ندامی تیپی قوتابخانه‌كه‌ی بوو، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای منداڵانی مه‌ڵبه‌ندی چالاكییه هونه‌رییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م تیپه‌دا سروودی (چه‌ند شرینه‌لام)و گۆرانی (له‌یلێ)و پارچه مۆسیقای (ژوان)ی تۆماركردووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م تیپه له‌سه‌ر ئاستی عیراق پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و دواتر ئه‌و به‌رهه‌مانه بۆ ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تۆماركراوه.
كارزان به هیوایه‌كی گه‌وره‌وه بۆ ته‌واوكردنی قۆناغی سه‌ره‌تایی و گه‌یشتنه پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی تاكو خزمه‌ته‌كانی بۆ داهاتووی شار‌و میلله‌ته‌كه‌ی گه‌شه پێبدات به‌لام مه‌رگ ئه‌و بواره‌ی پێنه‌داو له ڕۆژی 17/4/1978 له ئه‌نجامی ڕووداوێكی ئۆتۆمبێل له ڕێگای هه‌ولێر ماڵئاوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند (ئازاد عومه‌ر قادر) ساڵی 1965 له سلێمانی له‌دایكبووه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له قوتابخانه‌ی شێخ مه‌حمود كه ئه‌و ده‌مه خوێندكاری پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بووه‌و به‌شداری ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی كردووه.
(فه‌رمان عومه‌ر ساڵح)ی برا بچووكی كارزان ساڵی 1968 له سلێمانی له‌دایكبووه‌و ئاره‌زووی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بۆ ئامێری ئۆكردیۆن بووه‌و له‌و بواره‌شدا له‌نێو به‌رهه‌مه‌كاندا جێگه په‌نجه‌ی هه‌بووه له‌وانه له شانۆیی (ئاهه‌نگی شوان)و یه‌كێك بووه له‌و منداڵه ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كارزان-ی برایدا چۆته خولی فێربوونی مۆسیقاوه‌و ئه‌نجام به پله‌ی زۆر باشه خوله‌كه‌ی ته‌واو كردووه‌و به‌شداری دانانی ئاوازی شانۆیی (گورگی بێشه‌و هه‌رد)ی كردووه، هه‌روه‌ها به‌شداری ئاهه‌نگی ڕۆژی مۆسیقای جیهانی ساڵی 1977ی كردووه.
ئه‌ندامێكی گرنگ و به‌رچاوی تیپه‌كه
هونه‌رمه‌ند (ڕێبوار محه‌مه‌د عیسا) یه‌كێكی تره له‌و هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ت و ده‌ستڕه‌نگینانه‌ی سلێمانی كه‌له‌و كاره‌ساته‌دا بۆدواجار ماڵئاوایی لێكردین، ئه‌م هونه‌رمه‌نده ساڵی 1966 له سلێمانی له‌دایكبووه‌و یه‌كێك بووه له هاوڕێ و هاوده‌مه‌كانی كارزان و فرمان و ئازاد و له‌ڕێگی ئامێری ئیقاعه‌وه توانیبووی وه‌كو به‌شێكی گرنگی ناو كاره‌كان بوونی خۆی بسه‌لمێنێت وه‌كو ئه‌ندامێكی گرنگ و به‌رچاو.
به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م چوار هونه‌رمه‌نده‌و تیپی مۆسیقای پیره‌مێرد پێكهاتبوون له ئۆپه‌رێتی (ئاهه‌نگی شوان)، شانۆیی (به‌یتی ڕێزانكێ)، سروودی (چه‌ند شیرینه‌لام)، گۆرانی (له‌یلێ)، پارچه مۆسیقای (ژوان)، شانۆیی (گورگی بێشه‌و هه‌رد)، تابلۆی سه‌ما ئامێزی (چیمه‌ن)، سروودی (وا وه‌ته‌ن)، پارچه مۆسیقای (ئامێدی)، گه‌شتێكی گۆرانی (چریكه‌ی هۆزاران).
مه‌رگی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه به‌ته‌نها له‌ناو شاری سلێمانیدا قه‌تیس نه‌بوو به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی عیراق ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌و میوزیكاره ناوداره‌كان غه‌مباری خۆیان نیشانداوه.
له‌ناوخۆشدا سه‌دان بروسكه‌و بابه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م چوار هونه‌رمه‌نده بڵاوكراونه‌ته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا شاعیرانیش بۆ ڕێزلێنان له‌م هونه‌رمه‌ندانه شیعری تایبه‌تیان نووسیووه له‌وانه مامۆستای خوالێخۆشبوو (كاكه‌ی فه‌لاح) كه له شیعرێكی تایبه‌تیدا به‌ناوی (چوار دڵۆپ) نووسیوێتی:
مناڵه‌كان
گلێنه ته‌مه‌ن كاڵه‌كان
ئه‌م به‌هاره
له‌م شاره‌دا بڵێسه داره
هه‌بوو، نه‌بوو
كارزانێ بوو
فرمانێ بوو
ئازادێ بوو
ڕێبوارێ بوو
كه هه‌ریه‌كه‌ی رووبارێ بوو
له دنیای ئاوازی كوردی
هونه‌ری ره‌نگین و ووردا
هه‌ر یه‌كه‌ی پاڵه‌وانێ بوو
ئه‌و كاروانه به‌هره‌داره
ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌رچوون ئه‌م شاره
بۆ سه‌ركه‌وتن
به‌ڕێ كه‌وتن
به‌ڕێی متمانه‌و هیوادا
ڕێگای شانازی و خولیادا
ڕێگای هونه‌ری ره‌سه‌ن دا
په‌لكه‌زێڕینه‌كه‌ی فن دا
كه‌چی دزو جه‌رده‌ی مردن
چڵێسانه ڕێ ی پێ گرتن
كامه كارزانی لی زان بوو
كامه په‌یامی فرمان بوو
كێ ڕێبواری ڕێ ی هونه‌ر بوو
كێ ئازادی به‌هره‌وه‌ر بوو
وه‌كو گورگێكی چاو برسی
هه‌ڵی بژاردن بۆ نه‌وسنی
به‌ده‌م بروسكه‌ی مه‌رگه‌وه
شه‌به‌قیان خسته جه‌رگه‌وه
كۆچی ئه‌وتۆیان نۆشی
پرسه‌یان به‌شارێ پۆشی
تا بۆ كورد‌و كوردستانێ
ببن به قۆچی قوربانی
بۆ په‌یامی به‌رزی هونه‌ر
جوانه مه‌رگێ بتن هه‌تاسه‌ر
ناخی دڵی هه‌موو كوردێ
بۆ په‌یكه‌ریان بكه‌ن به‌جێ
تا نه‌مر بن له مردنا
له چاوی له خۆ بوردنا
هه‌ڵبژارده بن له مانا
هه‌ڵبژارده‌ش له نه‌مانا
بۆیه تاكو به‌هره زابێ
تا مناڵ و هونه‌ر مابێ
دایك كۆرپه‌ی له كۆشا بێ
ئه‌و چوار ئاوازه وون نابێ
ئه‌و چوار ئاوازه ون نابێ.
به‌رهه‌مه‌كانیان كۆبكرێته‌وه
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه هه‌تا ئێستا هه‌وڵ نه‌دراوه سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه له‌دوتوێی سیدییه‌كدا كۆبكرێته‌وه كه له‌كاتێكدا ڕێزلێنانه له به‌رهه‌مه‌كانیان و زیندوو ڕاگرتنیانه كه له‌مێژووی هیچ تیپێكی موزیكی منداڵان وێنه‌یان نه‌بووه‌و تا ئێستا هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی په‌روه‌رده نه‌بوونه‌ته خاوه‌نی به‌هره‌مه‌ندی له‌و جۆره، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، نه ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندان و لایه‌نه‌كانی تر خه‌مخۆری ئه‌و بواره نه‌بوون، به‌هیوای ئه‌و ئاواته بێته‌دی و به‌رهه‌مه‌كانیان ئاشنا بكرێته‌وه به‌و نه‌وه نوێیانه‌ی كه گوێیان به‌و به‌رهه‌مانه ئاشنا نه‌بووه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28