شرۆڤه‌كارێكی ئه‌منی: مۆركی سیاسی به‌كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی ئه‌مدواییه‌وه هه‌یه
عیراق 05:14 PM - 2021-04-17.
چاودێر‌و شرۆڤه‌كاریی بواری ئه‌منیی و سیاسی ئاشكرایكرد زۆربه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییانه‌ی به‌مدواییانه روویاندا پاڵنه‌ری سیاسی‌یان لهپشتهوهیهوهو مۆركی سیاسی‌یان پێوه‌یه‌و باڵی چه‌كداری هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان له‌پێناو سفركردنه‌وه‌ی حساباتدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، شاری هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی هێرشێكی تیرۆریستانه بوه‌وه، هێرشه‌كه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراو تێیدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه كرایه ئامانج.
هه‌ر بۆ رۆژی دواتر، واتا رۆژی پێنجشه‌ممه، له‌ناوچه‌ی حه‌بیبیه كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خته‌وه، هێرشێكی تیرۆرستی تر له‌ڕێگه‌ی ئوتومبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه روویدا، ئه‌مڕۆش شه‌ممه، كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت له‌بای حه‌سه‌ن ته‌قێنرایه‌وه.
د.ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، چاودێر‌و شرۆڤه‌كاری سیاسیی و ئه‌منیی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی نیسانی 2021 له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: ناكرێت هه‌موو شتێك بخه‌ینه ئه‌ستۆی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، چونكه ئه‌و گرووپه توانای ئه‌وه‌ی نییه له‌ناو شاری به‌غدای پایته‌ختدا چالاكی ئه‌نجامبدات، راشیگه‌یاند: زۆر ئاشكرایه، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مدواییه كه به‌غدای پایته‌ختی كرده ئامانج، رهههندو پاڵنه‌ری سیاسی له‌پشته‌وه‌یه نه‌ك تیرۆرستی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رێم و پرسه سیاسییه‌كه‌ی بۆته ئامانجی هاوسه‌نگییه ههرێمایهتییهكانهوه، به‌دیاریكراویش بۆته ئامانجی توركیا‌و ئێران، ئاماژه‌شیدا كه هه‌ندێك له‌پارت وهێزه سیاسییه‌كان كه سه‌ر به‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نن، ده‌یانه‌وێت هه‌رێم بكه‌نه ئامانج، دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌رێم وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌سه‌روه‌ری عیراق پارێزگاری لێبكرێت و ناشكرێت به‌م شێوه‌یه رووبه‌ڕووی پێشێلكاری ببێته‌وه‌و حكومه‌تی فیدڕاڵیش نه‌توانێت هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك پیشانبدات.
شه‌ریفی روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌تا راسته‌وخۆ سه‌رچاوه‌كانی عیراق به‌ئامانج ده‌گیرێن و بێئه‌وه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیش هه‌بێت، سه‌ركۆنه‌و ناڕه‌زایه‌تی بڕیاربه‌ده‌ستدانی سیاسیی به‌س نییه بۆ ئه‌و كارانه، ده‌بێت ئه‌و جۆره چالاكییانه بۆ چاودێران و شرۆڤه‌كارانی سیاسیی به‌جێبهێڵرێت و په‌یوه‌سته به‌وانه‌وه، ئه‌وه بڕیاربه‌ده‌ستانی سیاسییه كه ده‌بێت بڕیار له‌سه‌ر راگرتنی ئه‌م جۆره كرده‌وانه بده‌ن كه یه‌كێتیی و سه‌لامه‌تی خاكی عیراق ده‌كه‌نه ئامانج.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، شه‌ریفی وتی: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌رێكی دووری هه‌یه‌و وتیشی: له‌ئێستادا زۆربه‌ی ئه‌و پارت و لایه‌نه سیاسییانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر واقیعی عیراقدا سه‌پاندووه، خۆیان باش ده‌زانن كه رووبه‌ڕووی قه‌یرانی جه‌ماوه‌ری بوونه‌ته‌وه‌و سه‌رمایه‌كی وایان له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌ماوه، بێجگه‌له‌وه‌ش، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی و چاودێری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بواری ساخته‌كاری و فڕوفێڵی یه‌كجار كه‌م كردۆته‌وه، روونیشی كرده‌وه، ئه‌و هێزوپارتانه، هه‌روا به‌ئاسانی ناتوانن وه‌ك پێشتر‌و جارێكی دیكه خۆیان نمایش بكه‌نه‌وه، بۆیه په‌نا بۆ توندوتیژی و دروستكردنی قه‌یران ده‌به‌ن و نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت و مه‌به‌ستیانه ئه‌و دۆخه سه‌پێنراوه هه‌ر هه‌بێت و خۆیان له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه‌و په‌نا نه‌برێته به‌ر شێوازی دیموكراتی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25