riklam

ته‌ندروستی عیراق ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

عیراق 04:16 PM - 2021-04-17
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 17-4-2021،  بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 6 هه‌زارو 552 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 5 هه‌زارو 867 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 33 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 970 هه‌زارو 987 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 849 هه‌زارو 718 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 87.5%، هه‌روه‌ها 14 هه‌زارو 948 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

4545452424.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket