riklam

بڕێكی زۆر ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته‌ عیراق

عیراق 03:21 PM - 2021-04-17
.

.

وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، ئاشكرایكرد، بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی داھاتوودا نزیكه‌ی ملیۆنێك و 300 ھه‌زار دۆزی تری ڤاكسین، ڕه‌وانه‌ی عیراق بكرێت.

حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، ڕایگه‌یاند، له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا، نزیكه‌ی ملیۆنێك و 300 ھه‌زار دۆزی تری ڤاكسین ڕاده‌ستی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كرێت.

وتیشی، ھه‌فتانه‌ به‌ پێی پلانێكی پێشوه‌خت، ڤاكسینی فایزه‌ر ھاورده‌ی عیراق ده‌كرێت و ڕۆژی ھه‌ینیش، زیاتر له‌ 200 ھه‌زار دۆزی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی، به‌سه‌ر به‌غدا و پارێزگاكانی تری عیراق، دابه‌شكراوه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق و ژینگه‌ی وتیشی: ھه‌رچه‌نده‌ نه‌خۆشخانه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ھه‌یه‌، به‌ڵام نیگه‌رانن له‌ زۆربوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ جۆرێك، له‌ داھاتوودا ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ و گرفت ببنه‌وه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket