ئه‌نفال زامێكی له‌بیر نه‌كراو ..
جینۆساید 02:15 PM - 2021-04-17.
شكۆی نیشتمان و میلله‌ت، مام جه‌لال فه‌رموویه‌تی: ( خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌ركی سه‌رشانمانه و له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌دا درێغی ناكه‌ین ).
دوا قینی ره‌گه‌ز په‌رستی و چاوچنۆكی و شۆڤێنیانی رژێمی دڕنده‌ی به‌عسی به‌غدا، به‌ناوی پڕۆسه‌كانی ( ئه‌نفال ) و به هه‌موو ئه‌و شێوازانه‌ی له دوا ترۆپكی دڕندایه‌تیدا ده‌بینرێت، هه‌ر به له‌ناوبردنی جه‌سته‌یی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری و فیزیكییه‌وه، تا به هه‌موو دهرهاوێشتهكانیان له كه‌لتوور و كه‌له‌پوور ده‌گات .. له‌گه‌ڵ هه‌موو كوشتن و بڕین و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی مێژوویه‌كی پڕ خوێناویدا، پتر له 182 ھه‌زار كورد به گه‌نج و منداڵ و ژن و پیاوی سڤیله‌وه له‌نێو بهرداشهكانی ئه‌نفالدا كرانه خۆراكی سه‌دان گۆڕی به كۆمه‌ڵ و كه‌ره‌سته‌ی تاقیگه‌ی چه‌كه كیمیاوییه‌كانی كۆمه‌ڵكوژ.
شه‌هیدانی ئه‌نفال .. بێ سهروشوێنانی ئه‌نفال، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پڕ به‌هایه له‌خۆ ده‌گرن كه ئه‌وان بوونه قوربانی بۆ ئایندهی میلله‌تێك، ئه‌وان ناسنامه‌ی ئازار و به جینۆسایدی میلله‌ت بوون و هه‌موو جیهانیان به ئاگا هێنا .. ئه‌وان بوونه مانشێتی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بێ ده‌نگی جیهانیان شه‌رمه‌زار ده‌كرد به‌رامبه‌ر به‌و زوڵمه گه‌وره مێژوویینهی میلله‌تی كوردی تووشی سه‌دان و هه‌زاران نه‌هامه‌تی ماڵوێرانی و له‌ناوبردن كردبوو ..
ئه‌نفال .. كاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، ئه‌وه جه‌سته‌ی خڵتانی خوێن و ئازاری میلله‌تێكه، ئه‌وه پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی میلله‌تی كورد بووه و هه‌موو كورد خاوه‌نیه‌تی .. هه‌موو مرۆڤایه‌تی خاوه‌نیه‌تی، ئازاری ئه‌م جینۆسایده بێ وێنه‌یه سنووری نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌و یادو بۆنه‌كه‌ی تایبه‌ت و موڵكی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه نه‌ته‌وه‌ی كورده. مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره‌ساته ده‌گمه‌نه‌دا هه‌ر به‌و جۆره‌ش ده‌بێته بۆنه‌یه‌كی به‌رز راگیراوی هه‌تاهه‌تایی له دیرۆك و مێژووی كورد و كوردستان و ئاینده‌دا، هه‌ر بۆیه ده‌كرێت :
له گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌دا به نوێترین شێوازی ته‌كنیكی ته‌واوی دۆكیۆمێنت و ئاسه‌واره‌كانی ( ئه‌نفال )كۆ بكرێته‌وه و حكومه‌ت به فه‌رمی یادی بكاته‌وه و بانگهێشتی چه‌ندین دۆست و میوانی جیهانی بۆ بكرێت.
به‌رزترین و گه‌وره‌ترین و شایسته‌ترین مۆنۆمێنتیان بۆ بكرێت له پایته‌ختی هه‌رێمدا كه ببێته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران له جیهاندا.
هه‌موو خزمه‌ت و بایهخدانێك به ژیان و باری ده‌روونی كه‌س و كاری پله یه‌كی ئه‌نفالكراوان بدرێت و ئاستی گوزه‌رانی ژیانیان له هه‌موو بوارێكدا باش و به‌رز بكرێته‌وه.
ئه‌مرۆش ئاسووده‌یی رۆحی پاكی ئه‌وان و دڵنه‌وایی دڵه كهیلهكانی چاوه‌ڕوانی ته‌نیا به په‌رۆشبوونه له كرداره‌كانی هه‌موواندا بۆ سۆراخی ته‌واو و پێشكه‌شكردنی دوا پله‌ی هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كان به كه‌س و كاره‌كانی ئه‌نفالكراوان.
دروود و سڵاو له گیانی به‌رزه‌فڕی قوربانیانی ئه‌نفال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.
PUKmedia هیوا سه‌رهه‌نگ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25