riklam

چەمكی هۆشیاری سیاسی

بیروڕا 10:54 AM - 2021-04-17
.

.

رۆشنبیری سیاسی بەشێكە لە ڕۆشەنبیری گشتی كۆمەڵگە، كە ئەویش لە كۆمەڵگەیەك بۆ كۆمەڵگەیەكی تر لەیەك ناچێت.ڕۆشەنبیری سیاسی لە خۆیەوە یان بەڕێكەوت لە ناو تاكەكانی كۆمەڵگە دروست نابێت، چونكە پشت بە پەروەردەی سیاسی لە كۆمەڵگا ح دەهێنێت.

پەروەردەی بنەرەتی سیاسی لە دەزگای خێزان دا دەست پێ دەكات دواتر دام دەزگای حكومی قوتابخانە و ڕێكخراوەكانی  كۆمەڵگەی مەدەنی حیزبی سیاسی وە سەرچاوە دەگرێت. هیچ كۆمەڵگایەك بەبێ هەبوونی ڕۆشەنبیری سیاسی ناتوانێت هەنگاوی وەچەرخان ساز بۆ پێشەوە بنێت.

گەنجان ڕۆڵی سەرەكی و ئەكتیڤیان هەیە ڕاستەوخۆ لە شێوازی حوكم ڕانی سیستەمی پۆلەتیكی دا لە ناوەوەی كۆمەڵگادا ، چونكە زادەی گەنج تەوژمی نوێگەرە و ڕۆشەنفكرو قابیلی گۆڕان كاریە، لێرەدا ئەوەی پێویستە كە گەنج بزانێت، كە بنەمای ئەم پێوەرانە بۆ پیادەكردنی ئەو ماف ودەسەڵاتەی كە سیستەمی دیموكراسی  پێ داوەو پشتی پێ دەبەستێت.ئاستی گشتی هۆشیاری تاك كاری گەری لە سەر بڕیارو بۆچونەكان هەیە كە چۆن بە چ ئاراستەیەك لە سەر چ بنەمایەك بڕیاری خۆی بدات، چونكە تاكی هۆشیار هەست بە بەرپرسیاریەتی خۆی دەكات بەهای بەژداری خۆی دەزانێت. بە پێچەوانەی  ئەوئارستەیە نزمەی  كە گەنجی كورد و تاكی كورد لە و كاتە دا خاوەنیەتی كە ڕۆڵێكی مارژیناڵ كراو لە ناوەوەو دەرەوەی كۆمەڵگادا دەگێرێت ، كلتوری بە پیركردنی زاتی گەنج ئاراستە كراوە.

ڕۆشەن بیریەتی سیاسی فاكتەرێكی گۆڕاوە ناتوانێت چەسپاو بكرێت، پابەندە بە گۆڕانی سیستەمی سیاسی و ژێر خانی ئابوری و گرینگی پێدانی حوكمەت بەو گۆڕان كاریانە، هەربۆیە ناكرێت تاكەكانی  كۆمەڵگە بەردەوام یەك بۆچون و تێڕوانینیان بۆ سیستەمی فەرمان ڕەوای حوكمەت كارو باری سیاسی وڵات هەبێت.لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تریشەوە  جیاوازە بە هۆی ڕەسەنایەتی شوێنی نیشتەجێ بوون .

پێكهاتەی ڕۆشەنبیری سیاس لە هەموو سستامێكی سیاسی دا پێویستی بەزادەی ڕۆشەنگەری تاكی سیاسیەو هەیە، بۆ ئەوەی كە سیستەمەكە گەشەبكات و درێژە بە دەسەڵاتی فەرمان ڕەوایەتی خۆی بدات، ئەركی سەرشانی هەموو ڕۆشەن بیرێكی سیاسیە كە سنورێكی شایستەی گشتی بۆ كاروباری سیاسی  دابنێت سنورێك لەنێوان ژیانی گشتی و تایبەتی دیاری بكات، هەرچەندە سیستەمی سیاس دەسەڵاتی تاكڕەو هەوڵیەتی كە ڕەگەزەكانی ترس و ڕق و كینە و ئارەزوی بەژداری سیاسی تاك لاواز بكات و ڕێگەش  بە  دروستبونی هیچ جۆرە ئۆپۆزسیۆنێك نادات،  بەڵام دەسەڵاتی دیموكراسی پێویستی بەچەمكی ڕۆشەنبیریە كە باوەڕێ بە مافی مرۆ ڤ و دادپەرەوری هەیە، كەئەمەش تاكی چالاك ئەكتیڤ و بەژداری سیاس كارای بەرهەم هیناوە.

هەربۆیە سیستەمە دیموكراسیەكان تەمەنیان درێژ خایەن ترە لە حوكمرانی و بەڕێوەبردن دا، هەستی  هاوڵاتی بوون و ئینتیمای پێكەوە ژیان و دادپەروەری لەخۆوە دەگرێت.

هەروەها ڕەگەزیش دەبنە بنەما بۆ بەرجەستە بوونی ڕۆشەنبیری سیاسی تاك كە كاریگەری لەسەر دەرخستن ڕەوشت و ڕەفتارەكانی هەیە لە بەرامبەری سیستەمی سیاسی و بەژداری كردنی  لە پڕۆسە سیاسیەكان دا ، هەروەها ئینتیما ناوچەییی و ئینتیمار نەتەوایەتی  تاك كە هەست بە بەرپرسیاریەت گشتی دەكات،بەرژەوەندی گشتی دەخاتە پێ بەرژەوەندی تایبەتیەوە .

لێرەدا مەسەلەی هۆشیاری سیاس تاك كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دەرەوەی تاكەوە هەیە جۆرێكە لەتەماشەكردن و بینین كە دواتر لە هەموو كایە مرۆیەكان دا ڕەنگ دەداتەوە ئامانجی لێكۆلینەوە ڕۆشەنبیریەكان قسەكردن و ڕەخنەگرتنە لەسەر دەسەڵات بۆیە ش ئەم چەمكە هۆشیاریە سیاسە بۆ ئەوە خوڵقێنراوە لە كۆمەڵگە پێشكەوتوەكان  دا كە كاریگەری پۆزەتیڤی لە سەركۆی پڕۆسەی سیاسی و ئابوری و فەرهەنگی و كلتوری هەیە ، بەوەی كە تاك گرینگی بەژداری كردنی خۆی بەجیاوازیەوە  بسەلمێنێت. بەڵام بەداخەوە لە كۆمەڵگای خۆمان بەبەراورد لە گەڵ جیهانی دەرەوە دا ئەم ڕاستیە ناتونرێت بسەلمێنرێت و هەنگاوی نوێ بنرێت لەمەر وشیاری سیاسی تاك و چەمكر سیاسی و پۆڵەتەیكی تاك كە داو ڕادە تیری سیاسەت وەك چەمك بی بایەخ و بێ بەها كراوەو ڕاستی تاكی كوردش بێ ئینتیمای  پۆلەتیك  لە دەرەوەی هێلكاری فكر بەجێهێڵراوەو یانی چەمكی سیاسەت و وشیاری سیاسی لا ی بۆتەـ لێڤیئەتهانی ، دەریا بۆ تە گەڵتە و فشە، دەبێت لەو قۆناغە دا دەرك بە چەمكی كۆمەڵگایەكی پۆلەتیكی نوێ و فكر و تاكێكی نوێ بكرێت ، بۆ دەرباز بوون لە و كائۆس و گێژاوە مەزنە كە مرۆڤایەتی و تاكی كور دو كۆمەڵگای كوردستان توشی هاتوون.

نووسینی.. ژیروان دەرگەڵەیی

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket