riklam

لەهەولێر دژی داخستنی مزگەوت خۆپیشاندان دەستیپێكرد

کوردستان 12:29 PM - 2021-04-16
.

.

لەهەولێر دژی داخستی مزگەوتەكەیان دانیشتوانی گەڕەكی سەركارێزان گردبونەوەو دەڵێن وەزارەتی ئەوقاف مزگەوتەكانی تری كردوەتەوە، بەڵام بەبیانوی كۆرۆنا مزگەوتی گەڕەكەكەیان ناكاتەوە.  

پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندنی كە تائێستا زیاتر لە 60 مزگەوت لەسنور هەولێر بەداخراوی ماونەتەوە، هەرچەندە لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان دەرگای مزگەوتەكان بكرێنەوە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە مامۆستایانی ئاینی ئەو مزگەوتانە ئاگاداركراونەتەوە كە دەرگای مزگەوتەكان نەكەنەوەو نوێژی هەینیان تێدا ناكرێت.

دژی ئەو بڕیارەش ئەمڕۆ دانیشتوانی گەڕەكی سەركارێزان دژی داخستنی مزگەوتەكەیان گردبوونەوەو ئاماژەیان بەوەدا كە ماوەی زیاتر لە 8 مانگە مزگەوتەكەیان داخراوە، بۆیە ئێستا ئەگەر لەم دۆخەدا بچنە مزگەوتی تر ئەوا قەرەباڵغییەكە زیاتر دەربێت و مەترسیەكانی توشبون بەكۆرۆنا زیاتر دەبن، بۆیە بڕیارەكەی وەزارەتی ئەوقاف دژی دانیشتوانی گەڕەكەكانە.

بەوتەی دانیشتوانی گەڕەكی سەركارێزانی هەولێر بڕیار بووە مزگەوتی گەڕەكەكەیان بۆ مانگی رەمەزان بكرێتەوە، بەڵام درەنگانێكی شەوی رابردوو مامۆستای ئاینی گەڕەكەكە ئاگاداركراوەتەوە كە لەبەر مەترسی كۆرۆنا نابێت بۆ نوێژی هەینی دەرگای مزگەوتەكەیان بكەن.

چەند رۆژی رابردوو لیژنەی باڵای روبەڕوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا بۆ مانگی رەمەزان بەپابەندن بوون بەڕێنماییە تەندروستییەكان دەرگای مزگەوتەكان بكرێنەوەو بۆ بەربانگ تەنها نوێژ بكرێت و بۆ نوێژی خەوتنان و تەراویحیش دەبێت ماوەكەی زیاتر لە 35 دەقیقە زیاتر نەبێت.

PUKmedia تایبەت   

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket