riklam

ژن و مێردێك گیانیانلەدەستداو منداڵەكانیشیان بریندارن

کوردستان 10:37 AM - 2021-04-16
.

.

لەرووداوێكی هاتووچۆدا لە نزیك گوندی هیزۆپ لەئیدارەی راپەڕین ژن و مێردێك گیانیان لەدەستداو دوو منداڵیشیان بەسەختی بریندار بوون.

نەقیب عەلی عەبدوڵڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین لەبارەی رووداوەكەوە بە PUKmediaی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ 16ی 4ی 2021 رووداوێكی پێكدادانی هاتووچۆ لەنزیك گوندی هیزۆپ لەسنوری ئیدارەی راپەڕین لەنێوان نیسان سەنییەكی تایبەت و بارهەڵگرێكدا كە لەجۆری مارسیدس بووە روویداوە.

وتیشی: بەهۆی رووداوەكەوە ژن و مێردێك گیانیان لەدەستداوەو دوو منداڵیشیان كە تەمەنیان 2 ساڵ و 9 ساڵ بووە بەسەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین باسی لەوەشكرد ماڵی باوكی ژنەكە لەچوارقوڕنەیەو پیاوەكەش خەڵكی هەولێر بووەو بەسەردان لەچوار قوڕنە بوون و لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵی خۆیان كە لەهەولێر نیشتەجێبوون رووداوەكە رویداوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە ئەفسەری ئێشكگریان چوەتە شوێنی رووداوەكەو هێڵكاری بۆ كردوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket