riklam

بالیسان و شێخ وەسانان.. یەكەم قوربانی چەكی كیمیایی بەعس

جینۆساید‌‌ 09:35 AM - 2021-04-16
.

.

ئەمڕۆ 16ی 4ی 2021 یادی 34 ساڵەی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانانە كە بۆ یەكەمجار رژێمی بەعس چەكی كیمیایی قەدەغەكراوی ‌‌نێودەوڵەتیان ‌دژ بەخەڵك و دانیشتوانی كورد بەكارهێناو بەهۆیەوە 263 هاووڵاتی بێ تاوان شەهیدو 620یش بریندار بوون.

34 ساڵ بەر لەئێستاو لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا رژێمی بەعسی رەفتار فاشی بەبێ رەوچاوكردنی یاساو رێسا نێودەوڵەتیەكان، بە بەرچاوی هەموو وڵاتانی جیهان كە بەڵگەی بێ مۆڕاڵی و بێ پەروایی سیاسەتی نێودەوڵەتی ئەوكاتە بوو، گەورەترین تاوانی دەرهەق بەخەڵكی سڤیلی دۆڵی بالیسان و گوندەكانی خۆشناوەتی ئەنجامدا.

دوای پەلامارو هێرشی سەربازی بۆ سەر خەڵك و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە 12 فڕۆكەی جەنگی و بەگازی خەردەل و سیانید بۆردومانی شێخ وەسانان و دۆڵی بالیسانیان كردو بۆ یەكەمین جار چەكی كیمیایی قەدەغەكراوی ‌‌نێودەوڵەتیان ‌دژ بەخەڵك و دانیشتوانی كورد پەروەرو شۆڕشگێرو خەباتگێڕی ئەو سنورە بەكارهێنا.

بەهۆی بۆردومانەكەی رژێمی ئەوكاتەی بەعسەوە بەچەكی كیمیایی 263 هاووڵاتی بێ تاوان شەهیدو 620یشیان بریندار بوون و 72 كەڵە پیاوی جوامێرو تێكۆشەریشیان شوێن بزر كران.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket