ئه‌مڕۆ له مێژوودا
جیهان 09:18 AM - 2021-04-16.
641: فه‌تحی میسر و كه‌وتنی قه‌ڵای بابلیه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌مری كوڕی عاس، دوای ئابڵوقه‌یه‌ك كه نزیكه‌ی حه‌وت مانگی خایاند.
1797: له‌دایك بوونی (میسیۆ) له‌شاری مرسیلیای فه‌ره‌نسا.
1889: له‌دایك بوونی (چارلس سینه چاپلی) ناسراو به (چارلی چاپلن) له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، و (چارلی چاپلن) باوكی له‌ساڵی (1894) كۆچی دوایی كردووه.
1906: سه‌ره‌تای ئیشپێكردنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا له (شینباشی) بۆ (كوبه) له یابان.
1917: سه‌ركرده‌ی حیزبی شیوعی به‌لشه‌فی (فلادیمیر لینین) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پایته‌ختی روسیا (بیترۆگراد) دوای به‌ستنی گرێبه‌ستێكی ته‌واو له تاراوگه تا ده‌سه‌ڵاته‌كانی شۆڕشی روسی بگرێته ده‌ست و ئه‌وه‌ش دوای مانگێك له لابردنی قه‌یسه‌ر نیكۆلای دووه‌م.
1938: ئیتالیا و شانشینی یه‌كگرتوو رێكه‌وتننامه‌یه‌كیان مۆركرد كه هه‌ردوو وڵات جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌ریه‌ك له یه‌مه‌ن و سعودیه و هه‌وڵنه‌دانی هه‌ریه‌ك له‌و دوو ده‌وڵه‌ته داگیركاره بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌ی به‌هێزی نوێ له‌و دو وڵاته‌دا.
1948: نه‌هامه‌تی فه‌له‌ستینی.
1948: دامه‌زراندنی (ریكخراوی ئه‌وروپی بۆ هاریكاری ئابووری).
1955: هه‌ره‌سهێنانی كانی (شاخی بوتا) له ساسیبو بناگازاكی كه بووه هۆی مردنی 68 كه‌س.
1959: بارزانیه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق له دوای 12 ساڵ له تاراوگه له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوو، له رێگای به‌سره‌وه هاتنه‌وه ناو خاكی عێراق له‌سه‌ر كه‌شتی (گرۆزیا)ی روسی.
1972: هه‌ڵدانی كه‌شتی ئاسمانی (ئه‌پۆلۆ 16) به ئاراسته‌ی مانگ.
1975: سه‌رۆكی میسری محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر سادات، محه‌مه‌د حوسنی موباره‌كی دانا به سه‌رۆكی وڵات.
1981: دامه‌زراندنی زانكۆی سلێمانی.
1987: كیمیابارانكردنی (بالیسان و شێخ وه‌سان) له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیه‌وه.
1988: مۆساد (خلیل الوزیر/ ڕبو جهاد)ی تیرۆركرد كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح له تونس.
1991: سه‌ركرده‌ی سۆڤیه‌تی (میخائیل گۆرباچۆڤ ) هه‌ستا به سه‌ردانی یابان، و ئه‌و سه‌ردانه یه‌كه‌مین سه‌ردانی سه‌ركرده‌یه‌كی سۆڤیه‌تی بوو بۆ یابان.
1991: سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (جۆرج بۆش) بڕیاریدا كه سوپای ئه‌مریكا یارمه‌تی ئاواره كورده‌كانی باشور بده‌ن.
1992: ( نه‌جیبوڵڵا) ی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان پاش (14ساڵ) حوكم ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
1993: دانانی هێڵی 36 بۆ پاراستنی (هه‌رێمی كوردستان) له رژێمی به‌غداد.
1993: راگه‌یاندنی هه‌رێمی سربرنیتسا له بۆسنه و هه‌رسك كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پارێزرابوو.
1993: عبدالله ئۆجه‌لان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی له لوبنان گرت، ستایشی تۆرگۆت ئۆزالی كرد، هه‌روه‌ها پ.ك.ك شه‌ڕی وه‌ستاند.
1993: یه‌كه‌م كاری خۆكوژی له ئیسرائیل ئه‌نجامدرا.
1995: پاپا یۆحه‌ننا پۆلسی دووه‌م به بۆنه‌ی جه‌ژنی فه‌له‌كانه له ڤاتیكان ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به چه‌وسانه‌وه‌ی كورد به گشتی.
2003: قۆناغی دووه‌می شه‌ڕی داگیركردنی عێراق ته‌واوبوو به له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عسی عێراق و ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی دیموكراتی فیدراڵی نوێ له عێراق.
2011: دادگای كارگێڕی له میسر بڕیارێكی ده‌ركرد به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزبی نیشتمانی دیموكراتی كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بوو به‌سه‌ر ژیانی سیاسی وڵات‌دا بۆ چه‌ندین ساڵ تا هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 25ی ینایه‌ر، و هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كه‌دا هاتبوو ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر موڵكه‌كانی حیزب و راده‌ستكردنی بۆ ده‌وڵه‌ت.
2014: بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به جامی مه‌لیكی ئیسپانیا دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ركابه‌ری سه‌ره‌كی به‌رشه‌لۆنه 2-1 له یاری كۆتایی كه له یاریگای میستایا ئه‌نجامدرابوو.
2014: وه‌رگه‌ڕانی كه‌شتی كۆریای باشور سیئۆل كه ژماره‌یه‌ك قوتابی ئاماده‌یی هه‌ڵگرتبوو، كه بووه هۆی وه‌فاتی 6 كه‌س له كۆی 459 كه‌س و نزیكه‌ی 277 كه‌سیش بێ سه‌روشوێن بوون.
له‌دایكبوون:
778: مه‌لیك لویس الورع، مه‌لیكی فه‌ره‌نجه و ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریه‌تی كارۆلنجی.
1755: ئیلیزابیس لویز فیگ لوبورن، ژنه نیگاركێشی فه‌ره‌نسی.
1844: ئه‌ناتۆل فرانس، نوسه‌ری فه‌ره‌نسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1921ز.
1867: ویلبر رایت، یه‌كێكه له برایانی رایتی ئه‌مریكی كه فڕۆكه‌یان داهێنا.
1889: چارلی چاپلن، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی/به‌ریتانی كه به كۆمیدیای بێده‌نگ به‌ناوبانگبوو.
1924: حه‌نا مینا، نوسه‌ری سوری.
1927: پاپا بندكتی شانزه‌هه‌م، پاپای كه‌نیسه‌ی رۆمانی كاسۆلیكی.
1940: شاژن مارگرێتی دووه‌م، شاژنی دانیمارك.
1947: كه‌ریم عه‌بدولجه‌بار، یاریزانی تۆپی سه‌به‌ته‌ی ئه‌مریكی.
1948: عمار الشریعی، مۆسیقاری میسری.
1953: ئیڤا، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1954: ئیلین باركین، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1960: بییر لیتبارسكی، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1960: رافائیل بینیتز، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئیسپانی.
1965: مانویل ئه‌نریكه میخوتو گونزالیز، دادوه‌ری تۆپی پێی ئیسپانی.
1965: مارتن لورنس، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1966: یوسف مه‌نسور، ئه‌كته‌ر و یاریزانی (كۆنگ فۆ)ی میسری.
1966: شمسول مایدن، دادوه‌ری تۆپی پێی سه‌نگافوری.
1971: سیلینا، ژنه گۆرانیبێژی مه‌سكیكی/ئه‌مریكی.
1973: ئیكون، گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1977: فریدریك لیونگبرگ، یاریزانی تۆپی پێی سویدی.
1987: ئه‌مه‌ل عه‌نبه‌ری، ژنه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری مه‌غریبی.
1987: ئارون لینون، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1990: لورین نیكلسۆن، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
وه‌فات:
744: وه‌لیدی كوڕی یه‌زید، خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی.
1828: فرانشیسكۆ گۆیا، نیگاركێشی ئیسپانی.
1940: شێخ عه‌بدولحه‌میدی كوڕی بادیس، چاكخوازی جه‌زائیری و سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی چاكخوازی له جه‌زائیر.
1958: روزالیند فرانكلین، ژنه زانای كیمیای فیزیائی به‌ریتانی.
1970: زه‌یف ئه‌حمه‌د، ئه‌كته‌ری میسری.
1972: یاسوناری كواباتا، ئه‌دیبی یابانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1968ز.
1988: خلیل الوزیر، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح.
2008: توركی هنداوی، عه‌سكه‌رتاری یه‌مه‌نی.
2008: ئیدوارد نورتون لورنتز، زانای ئه‌مریكی له بیركاری و ره‌سه‌دی ئاسمانی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی ئاڵا له جه‌زائیر.
رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كۆیله له واشنتۆن دی سی.
PUKmedia حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28