riklam

خەلیفان.. لەرووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

کوردستان 01:16 AM - 2021-04-16
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی سەرەكی نێوان ناحیەی خەلیفان و سپیلك لە ڕووداوێكی ھاتووچۆدا حەوت ھاووڵاتی برینداربوون وكەسێكیش گیانی لەدەستدا.

محسن تەحسین مصتەفا بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن وهۆشیاری ھاتووچۆی سۆران بە PUKmediaی ڕاگەیاند : ڕووداوەكە لەنێوان دوو ئوتومبێل لە جۆری نیسان ڤێرسا وشوفرلێت ئۆپترا روویداوە، لەئونجامدا شوفێرێك گیان لەدەستداوە و یەكێكیش بەسەختی برینداربووە دواتر ئوتومبێلێكی لە جۆری ڕانجڕۆڤەر خۆی دەكێشێت بە ھەردوو ئوتومبێلەكە لە ئەنجامی ڕووداوی دووەم پێنج ھاووڵاتی تر كە دوانیان منداڵن بریندار دەبن.

ووتیشی: ھۆكاری ڕووداوەكە پابەندنەبوونە بە ڕێنمایەكانی ھاتووچۆ داواكاریشم لە شوفێران ڕێنمایەكانی ھاتووچۆ جێبەجێ بكەن بۆ ئەوەی دووربن لە ھەر ڕووداوێك.

 

PUKmedia هاوار عەباس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket