riklam

سەدان هەزار دۆلارو چەند کیلۆیەک ئاڵتونی داعش دەدۆزرێتەوە

عیراق 11:12 PM - 2021-04-15
.

.

هێزە ئەمنیەكانی موسڵ لەماڵێكدا ملیۆنێك و 500 هەزار دۆلاری ئەمریكی و زیاتر لە 15 كیلۆگرام زێڕو خشڵی گرانبەهایان دۆزیوەتەوە.

 لیوا لەیس خەلیل حەمدانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی پۆلیسی نەینەوا رایگەیاندوە:"  بەپشت بەستن بەزانیاری ورد لەماڵێكدا لەناو شاری موسڵ دەست بەسەر ملیۆنێك و 500 هەزار دۆلارو زیاتر لە 15 كیلۆگرام زێڕو خشڵی گرانبەها دۆزراونەتەوە".

رونیشكراوەتەوە:" ئەو ماڵە پێی وتراوە دیوانی دارایی داعش و دەكەوێتە ناوچەی كۆنی موسڵەوەو ئەو پارەو خشڵانەی تێدا شاردرابوەوە.

وتووشیەتی:"  تەواوی ئەو پارەیەی دەستی بەسەر بەسەردا گیراوە بریتیە لە ملیۆنێك و 500 هەزار دۆلاری ئەمریكی و 17 ملیۆن دیناری عیراق و 15 كیلۆگرام زیو 458  گرام زێرو 256 ماددەی كانزایی نەناسراو بووە.

PUKmedia راگەیەنراو

 

٢.jpg

١.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket