riklam

فراکسیۆنی یەکێتی ئیدانەی تەقینەوەکەی بەغدا دەکات

عیراق 10:15 PM - 2021-04-15
.

.

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردەوە تیرۆرستیەكەی ئەمڕۆی ناوچەی حەبیبەیی بەغدا ئیدانە دەكات.

لەپەیامێكدا فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەپەیامێكدا  بڵاویكردوەتەوە:" نیگەرانی و غەمباری خۆمان رادەگەیەنین بەبۆنەی ئەو كردەوە تیرۆریستە ترسنۆكانەیەی كە ئەمرۆ كرایە سەر هاوڵاتیانی بێتاوان لەبازارێكی ناوچەی حەبیبیەی بەغدادی پایتەخت كە بەهۆیەوە كۆمەڵێك شەهید و برینداری لێكەوتەوە".

رونیشكراوەتەوە:" لەكاتێكدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری شەهیدان دەكەین و داوای شیفای بەپەلە بۆ بریندارەكان لەخوای گەورە دەخوازین، هەروەها تەئكید لەپێویستی زیاتر توندوتۆڵكردنەوەی رێوشوێنە ئەمنیەكان دەكەینەوە بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.

دەقی پەیامەكەی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 

پەیامی فراكسیۆنی یەكێتیی بەبۆنەی كارە تیرۆریستیەكەی ناوچەی حەبیبیە

نیگەرانی و غەمباری خۆمان رادەگەیەنین بەبۆنەی ئەو كردەوە تیرۆریستە ترسنۆكانەیەی كە ئەمرۆ كرایە سەر هاوڵاتیانی بێتاوان لەبازارێكی ناوچەی حەبیبیەی بەغدادی پایتەخت كە بەهۆیەوە كۆمەڵێك شەهید و برینداری لێكەوتەوە

لەكاتێكدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری شەهیدان دەكەین و داوای شیفای بەپەلە بۆ بریندارەكان لەخوای گەورە دەخوازین، هەروەها تەئكید لەپێویستی زیاتر توندوتۆڵكردنەوەی رێوشوێنە ئەمنیەكان دەكەینەوە بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.

تیرۆریستان لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا بە ئەنجامدانی كارە تیرۆریستیە قێزەونەكانیان جارێكی تر ئەوەیان دووپات كردەوە كە هیچ جیاوازیەك لەنێوان هاوڵاتیانی عیراق ناكەن، هەر بۆیە لەسەر هێزەسیاسیەكانیشە بەبێ گەرانەوە بۆ ئینتمای ئاینی و نەتەوەیی و دوور لە بەرژەوەندی حیزبی و سیاسی كاربكەین و ململانێ ناوخۆیەكان وەلابنێین لەپێناوی بنیادنادی عێراقێكی سەقامگیری دیموكرات

فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket