riklam

دهۆک..یەکێتی هاوکاری مانگانەو چارەسەری نەخۆشی ماڵێکی کەمدەرامەت دەگرێتە ئەستۆ

ی.ن.ک‌‌ 09:58 PM - 2021-04-15
.

.

پاش ئەوەی لە چەندین پەیچ و ماڵپەڕ بڵاوكرایەوە كە خێزانێكی كەم دەرامەت  كە كچێكی نەخۆشیان هەیە و  لە خانویەكی كرێ دان  لە یەكێك لە گەرەكەكانی پارێزگای دھۆك ، دەست بە جێ ئاراس محەمەد ئاغا  ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی چواری دھۆك لێ ئاگاداركرایەوە ئەویش  لەلایەن خۆیەوە بریاری موچەیەكی مانگانەی  و  تەواوی ھاوكاری بۆ نەخۆشەكەی ئەو خێزانە دەربری.

ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان   وتی: لە سۆنگەی ھەستكردنمان بە ئەركی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی ولە سەروی ھەموویان ئەركی ی ن ك خزمەتكردنە، بۆیە  بریارماندا موچەیەكی مانگانە بۆ ئەو خێزانە دابین بكەین و چارەسەری ئەو نەخۆشە بگرینە ئەستۆ ، بۆ ھەر كارێكی تریش پێویستیان بێت ئامادەین بۆیان دابین بكەین . 

ئەو خێزانە كەم دەرامەتە لە گەرەكیكی پارێزگای دھۆك لە مالێكی بە كرێ دان و كچێكی نەخۆشی تەمەن ٢٠ساڵین .

PUKmedia فەیسەڵ كەتۆ – دهۆك 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket