riklam

هۆكاری دووبارە بونەوەی سوتانی بازاڕەكانی هەولێر رووندەكرێتەوە

کوردستان 08:22 PM - 2021-04-15
.

.

ئەندامیكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، نەبوونی سیستەمی ئاگركوژێنەوە‌و خراپی تۆڕەكانی كارەبا هاوكاری دووبارەنەوەی ئەو رووداوانەن  كە دەبێتە هۆی سوتانی چەندین بازاڕ لە شوێنە جیاجیاكانی شاری هەولێر.

نیار عوزێری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای  هەولێر لە فراكسیۆنی سەوز بە  PUKmedia ی راگەیاند: سوتانی بازاڕی سەیداوەی هەولێر یەكەمجار نیە، بەڵكو  لەرابردوو چەندین جار رووداوی لەو جۆرە لەشارەكە دووبارە بوەتەوە ئەوەش جێگای نیگەرانی ئەنجومەنی پارێزگا و خەڵكی شاری هەولێرە.

وتیشی: نەبوونی سستەمی ئاگركوژێنەوە لە كاتی دروستكردنی بازاڕەكان و  خراپی  تۆڕەكانی كارەبا دوو هۆكاری سەرەكین لەوەی  بەوجۆرە ئاگر لەو بازاڕەكان دەكەوێتەوە، كە بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر كاسبكاران و هاوڵاتیان دەكەوێت، بەتایبەتی ئەوانەی دەسوتێن زیاتر بازاڕی میللین و شوێنی كاسپی خەڵكی كەمدەرامەتن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پاریزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەموو دونیادا پێویستە لەكاتی روودانی سروشتی لەلایەن حكومەتەوە  قەرەبووی زیان لێكەوتوان بكرێتەوە،كەچی تاكو ئێستا ئەو كارە نەكراوە.

روونیشیكردەوە: لەكاتی سوتانی بازاڕی سیمەكەی گەڕەكی كوردستانی شاری هەولێر لە مانگی ئابی 2020 ، وەك هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی و لە پێناو خزمەتكردنی خەڵكی لێقەوماو، لە رێورەسمێكدا لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێر دیاری لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی وەك  قەرەبووبكردنەوە بەسەر خاوەن دووكانەكان دابەشكرد، كە دەبوو ئیدارەی خۆجێیی ئەو كارە بكات.

 راشیگەیاند: ئومێد دەخوازین ئەمجارەش وەكوو جاران یەكێتی بە هانای خەڵكی كاسبكاران و لێقەوماوان و زیانلێكراوانی بازارە سوتاوەكەی سەیداوە بێن.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا – هەولێر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket