riklam

حەرب: ناكرێت هەڵبژاردن لەتەنها پارێزگایەك دوابخرێت

عیراق 06:21 PM - 2021-04-15
.

.

تاریق حەرب، شارەزای بواری یاسایی، دووپاتیكردەوە كە رێگەنادرێت هەڵبژاردن لەناوچەیەك یاخود پارێزگایەك دوابخرێت و هەڵبژاردنی پێشوەختی داهاتووی عیراقیشی بەچارەنووساز وەسف كرد كەوا بڕیارە لە10/10/2021 ئەنجام بدرێت.

تاریق حەرب، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021، لەمیانی لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia وتیشی: تەنها بەدەركردنی مەرسومی كۆماری بۆ هەڵبژاردن، پرۆسەكە دەبێتە كارێكی حەتمی، روونیشی كردەوە، لەهیچ ناوچەیەك و پارێزگایەك ناكرێت پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت و پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردن لەیەك كاتداو لەسەرجەم بازنەكانی هەڵبژاردن بەڕێوەپچێت، ئەوەشی روونكردەوە كە دەكرێت هەڵبژاردن لە گوندێك یاخود وێستگەیەكی دەنگدان دوابخرێت، بەڵام رێگەپێدراو نییە پرۆسەكە لەئاستی پارێزگایەك یان بازنەیەكی هەڵبژاردن دوابخرێت.

شارەزاكەی بواری یاسایی هەڵبژاردنی ئەم جارەی بەچارەنووساز ناوزەندكردو رایگەیاند بۆئەوەی گۆڕانكاری رووبدات، پێویستە هەموو كەس و لایەنێك بەشداری لەپرۆسەكەدا بكات، داواشی لەهێزە كوردستانییەكان كرد هانی دەنگدەرانی كورد بدەن تاوەكو بەشداری لەهەڵبژاردنەكاندا بكەن، هاوكات حەرب هانی دەنگدەران لەباشوور و ناوەڕاستی عیراق دەدات بەشداری گەورە لەهەڵبژاردنەكاندا بكەن و تاوەكو ئەوەی ئامانجیانە لەگۆڕانكاری بیهێننەدی.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket