riklam

قوباد تاڵه‌بانی ئیدانه‌ی ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانان له‌ ھه‌ولێر ده‌كات

کوردستان 05:36 PM - 2021-04-15
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم له‌ تویتێكدا له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا ھه‌ردوو ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانان له‌ ھه‌ولێر و ھێزه‌كانی توركیای له‌ باشیك ئیدانه‌ كرد و به‌ كارێكی ترسنۆكانه‌ وه‌سفیكردن.

قوباد تاڵه‌بانی له‌ تویته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند حكومه‌ت و گه‌لی ھه‌رێمی كوردستان پێزانینی خۆیان بۆ ھاوپه‌یمانان دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ھاوپه‌یمانان ھاوبه‌شیانن له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket