riklam

فه‌ڕه‌نسا.. بڕیارێكی په‌رله‌مان مشتومڕی زۆر ئه‌نێته‌وه‌

جیهان 05:10 PM - 2021-04-15
.

.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ی نیسانی 2021 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا یاسای "ئاسایشی گشتگیری" په‌سه‌ندكردو مشتومڕێكی زۆریشی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌گوێره‌ی یاساكه‌، سزای هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت كه‌ به‌نیازی خراپ وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆیی هێزه‌كانی پۆلیس بڵاوده‌كاته‌وه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی فه‌ڕه‌نسا پێشتر خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌ یاساكه‌ كردبوو كه‌ له‌لایه‌ن پارته‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئیمانۆیل ماكرۆن، (پارتی به‌ره‌و پێشه‌وه‌)،  پێشنیاز كرابوو، ئه‌مڕۆش له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی ده‌قی یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد، 75 په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ یاساكه‌دا بوون و 33 په‌رله‌مانتاریش له‌دژی وه‌ستانه‌وه‌، سه‌رباری ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ زۆره‌ی كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی به‌رگری له‌ئازادییه‌ گشتییه‌كان پیشانیاندا.

جێی ئاماژه‌یه‌، كۆتایی ساڵی رابردوو، یاساكه‌ له‌لایه‌ن پارته‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئیمانۆیل ماكرۆن پێشنیاز كرابوو، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌داته‌ پۆلیس بۆ چاودێریكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كارمه‌ندانی پۆلیسیش له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا بۆ دابینكردنی ئاسایش، به‌تاوان ده‌داته‌ قه‌ڵه‌م.

له‌و رۆژه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا به‌رزكرابوه‌وه‌، فه‌ڕه‌نسا رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆته‌وه‌، چونكه‌ به‌گوێره‌ی یاساكه‌، شێوازه‌كانی چاودێری زیاد ده‌كرێت و مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی پۆلیس له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كۆتوبه‌ند ده‌كات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket