riklam

هه‌ولێر.. كه‌مپینێك بۆ دروستكردنه‌وه‌ی كۆنترین هۆڵی شانۆیی راده‌گه‌یه‌نرێت

ئەدەب وهونەر 05:00 PM - 2021-04-15
.

.

دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر تێكدانی هۆڵی گه‌ل كه‌ كۆنترین هۆڵی شاری هه‌ولێره‌، مێژووه‌كه‌ی بۆ په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌رێته‌وه‌، هونه‌رمه‌ندانی شاره‌كه‌ له‌ رێگای كه‌مینێكه‌وه‌ داوای هه‌رچی زووه‌ دروستكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.  

له‌و باره‌یه‌وه‌ حه‌مه‌سوار عه‌زیز نوسه‌رو ره‌خنه‌گری شانۆیی به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: تێكدانی هۆڵی گه‌ل كه‌ كۆنترین هۆڵی شانۆیی شاری هه‌ولێره‌ جێگای نیگه‌رانی سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌شت ساڵه‌ تێكدراوه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی جارێكی تر دروست بكرێته‌وه‌.     

                                              
وتیشی: مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌مپینه‌ بۆ گه‌یاندنی داواكاری هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار و دروستكردنی فشار بۆ  دووباره‌ بونیاتنانه‌وه‌ی هۆڵه‌كه‌ به‌ زووترین كات، له‌كاتی ئێستا كه‌مپینه‌كه‌مان راگه‌یاندووه‌ تاكو به‌یه‌كه‌وه‌ كار بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و داخوازییه‌ی هونه‌رمه‌ندان بكه‌ین. 

                                    
راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوامان له‌ هونه‌رمه‌ندان كردووه‌ به‌شداری له‌ كه‌مپینه‌كه‌ بكه‌ن، چونكه‌ پێمانوایه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌توانین له‌ داخوزیه‌كانمان سه‌ركه‌وتووبین.  

ئه‌و نوسه‌ره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: تێكدانی هۆڵی گه‌ل خراپ ترین بڕیاربوو، هاوكات كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ بوو، ناكرێت هۆڵێكی له‌و جۆره‌ كه‌ مێژووی شاره‌كه‌یه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی هونه‌رمه‌ندان تێكبدرێ، له‌كاتێكدا جێگای یادگاری زۆربه‌ی شانۆكاران و عاشقانی شانۆیه‌ كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان له‌و هۆڵه‌ نمایشیانكردوه‌ یان بینه‌ر بوونه‌.

PUKmedia هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket