riklam

شاره‌زایه‌كی ئابوری: بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌های دۆلار ده‌بێت

ئابوری 04:48 PM - 2021-04-15
.

.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عیراق له‌ بازاڕه‌كانی عیراق به‌رزبووه‌وه‌، تا ئه‌وه‌ی نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی نزیكبووه‌وه‌ له‌ 150 هه‌زار دیناری عیراقی، ئه‌مڕۆش بانكی ناوه‌ندی عیراق بڕیاریدا بڕێكی زیاتر دۆلار بخاته‌ ناو بازاڕه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ راگرتنی زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار.

د. خالید حه‌یده‌ر شاره‌زای بواری ئابوری و مامۆستای زانكۆ به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و كاره‌ی بانكی ناوه‌ندی عیراق به‌وه‌ی بڕێكی زیاتر دۆلار بخاته‌ ناو بازاڕه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی باش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی دۆلار ده‌بێت، به‌وه‌ی تاڕادده‌یه‌كی باش به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له‌ نرخێكی دیاریكراودا جێگیرده‌كات و ناهێڵێت به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌زرتر بێته‌وه‌، وتیشی: ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و شڵه‌ژاوییه‌ی ئێستای بازاڕ ئاسایی بكاته‌وه‌و رێگری بكات له‌ زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان.

جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا به‌های دۆلار  به‌رامبه‌ر دیناری عیراق به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به‌رزبووه‌وه‌، كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ رۆژێكدا چه‌ندین جار به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی به‌رزده‌بووه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕوكێی له‌ناو خه‌ڵك بازاڕدا دروستكردبوو، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بازاڕی شڵه‌ژاندبوو نرخی شمه‌كی له‌ناو بازاڕ ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌رزكردبووه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket