riklam

ماوەی پێشوازیی لەپاڵاوێراوانی هاوپەیمانێتیەكان یەکدەخرێت

عیراق 04:01 PM - 2021-04-15
.

.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەمڕۆ 5شەممە 15ی نیسانی 2021 ماوەی پێشوازیكردنی لەلیستی پاڵێوراوان و تۆماری هاوپەیمانێتیە سیاسییەكانی درێژكردەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە وا بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەخت لەعیراق لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژ بەناوی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە، لەو بارەیەوە، لەمیانی لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia رایگەیاند: ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا بەیەكخستن و درێژكردنەوەی ماوەی پێشوازیكردن لەلیستی پاڵوێراوان و تۆماری هاوپەیمانێتییە سیاسییەكان بۆ 1/5/2021.

غەلای لەبارەی وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش رایگەیاند: سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی 14/5/2021  دوا وادەی پرۆسەی نوێكردنەوەكە دەبێت و پێویستە هاووڵاتیان ئەو كاتەی ماوە لەدەستی نەدەن و سەردانی نووسینگەكانی كۆمسیۆن بكەن بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدان.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket