riklam

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ھێرشه‌كه‌ی ھه‌ولێر ھاته‌ده‌نگ

کوردستان 03:56 PM - 2021-04-15
.

.

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ھه‌ولێر رایده‌گه‌ینێت ، به‌ توندی ئیدانه‌ی ھێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر ھه‌ولێر ده‌كات و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم  كارده‌كه‌ن بۆ راپێچكردنی تاوانبارانی ئه‌و ھێرشانه‌ بۆ به‌رده‌م دادگا.

كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ھه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌ ھێرشه‌كانی شه‌وی رابردوی سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی ھه‌ولێر و بنكه‌ی سه‌ربازی توركی له‌ ھه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ ده‌كه‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌گه‌ڵ ھاوبه‌شانمان لێره‌ له‌ ھه‌رێمی كورستان و حكومه‌تی عیراق كارده‌كه‌ین بۆ راپێچكردنی تاوانبارانی ئه‌و ھێرشانه‌ بۆ به‌رده‌م دادگا.

راشیگه‌یاندووه‌، ھاووڵاتیانی ھه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق شایسته‌ی ئه‌وه‌ن له‌ ئاشتیدا بژین.

PUKmedia پێگه‌ی ره‌سمی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket