riklam

پەردە لەسەر پەیکەری د. مستەفا زەڵمی لادرا

ئەدەب وهونەر 03:46 PM - 2021-04-15
.

.

بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەحمود سەنگای ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی ن ک و پارێزگاری هەڵەبجە، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، بەچاودێری د. بەرهەم ئەحمەد سەرۆک کۆماری عێراق پەردە لەسەر پەیکەری زاناو نوسەری کورد،د. مستەفا زەڵمی لادرا.

لە وتەی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە لەلایەن محمد فەتاح خوێنرایەوە و ڕۆڵی بەرز نرخاند و دواتر وتەی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن هاوژین عومەر ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار خوێنرایەوە ڕایگەیاند: کۆبووینەتەوە بۆ پەردە لادان لەسەر کەسایەتیەکی گەورەی کورد کە خۆیی توانی خۆی پێبگەیەنێت، ئەم کەسایەتیە هەموومان لە قۆناغێک لە قۆناغەکان قەرزای ئەو بیرمەندەین.

وتیشی:مامۆستا لە ژیانیدا توانیویەتی کتێبخانەی یاسایی و ئاینی دەوڵەمەند بکات و ببنە مەنهەجی خوێندن، ڕۆڵی ئەو لە مافی ژنان و دادگەریدا ڕۆڵی گەورەی هەبووە و خاوەنی بۆچوونی تایبەت بەخۆی بووە.

لە کۆتایی وتەکانیشیدا ڕایگەیاند: ئێمه لەسەرۆکایەتی کۆمار کە ئەم پڕۆژەیەمان خرایە بەردەست بە شانازیەوە جێبەجێمان کردوو ئێستاش لە حزووری ئەو زانایەدا هەمیشە سوپاسگوزاری دەبین .

دواتر وتەی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری هەرێم خوێنرایەوە و ڕایگەیاند:ئەمڕۆ هەموومان لەحزرووی کەسایەتیەکی گەورەی گەلەکەمان بە پێزانینەوە وەستاوین، سوپاسی سەرۆک کۆماری عێراق و هونەرمەندی پەیکەرساز دەکەین بۆ ئەم پڕۆژەیە، وتیشی:مستەفا زەڵمی لە زەڵمەوە ووێڵی زانست بوو ،لە ئەفسەرەوە بۆ نوسەر و مامۆستا ڕاوێژکارو فتوادەرو مامۆستای زانکۆ، بوویە هێمایەکی گەورەی ڕۆشنگەری و کتێبەکانی لەهەموو عێراق و ووڵاتانی دەرەوە بوونە مەنهەجی خوێندن، ئێمە ڕەنگە نەتوانین باس لەکام ووێستگە و تووێژینەوە و بۆچوونی بکەین .

photo_2021-04-15_15-39-56.jpg


ڕاشیگەیاند: مامۆستای ڕیفۆرم و بەراورد کاری کەم ووێنەی شەرع و یاسا و نشتیمانپەروەر، هەمیشە بە ئەقڵێکی کراوە دەیڕوانینە بابەتەکان و دژی عەقڵە داخراوەکان بوو، ناکرێت ماندوو بوونی هاوسەری بەڕێزی لەیاد بکەین کە بەشداری هەموو سەرکەوتنەکانی بوو

پاشان وتاری ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە خوێنرایەوە ڕایگەیاند: سوپاسی سەرۆککۆمار دەکەین کە دیاریەکی جوانی بۆ کردین، خوڕماڵ ناوەندێکی گەورەی زانستی و مەعریفی بووە، بۆیە د. مستەفا زەڵمی پێگەیاند، وتیشی:د. مستەفا پیاوێکی لوکاڵی نیە،دوو دکۆتار و سێ ماستەری هێناوە،هەمیشە بەشوێن مەعریفەوە وێڵ بووە، لە هەر کوێ تروسکایەک هەبووبێت چوەتە ئەوێ، دەیان مامۆستای لەبواری مەعریفەی ئاینی گۆڕیوە، کتێبی لەسەر مەنتیق، فەلسەفە، مێژوو، یاسا هەیە، لە هەموو کتێبەکانیدا جوانین نوسیووە.

لە کۆتایشدا وتاری بنەماڵەی د. مستەفا زەڵمی لەلایەن مەسعود مستەفای کوڕیەوە خوێنرایەوە و ڕایگەیاند:ئێمە وەک کەس و کاری مستەفا زەڵمی سوپاسی بەڕێزان د. بەرهەم سەرۆک کۆمار و یەکێتی نشتیمانی کوردستان دەکەین و ئەم هەنگاوەتان بە پێزانینەوە دەبینین.

د. مستەفا زەڵمی لەساڵی 1924لە زەڵم لەدایک بووە،لە ساڵی 1946ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە،لە ساڵی 1965بەکالۆریۆسی لە یاسا وەرگرتووە،لە ساڵی 1969بڕوانامەی ماستەری لە شەریعەتی ئیسلامی لە زانکۆی بەغدا بەدەست هێناوە،لە ساڵی 1971بڕوانامەی ماستەری لە فیقهی بەراورد کاری لە بەغدا وەرگرتووە،لە ساڵی 1973 بڕوانامەی ماستەری لە قاهیرە وەرگرتووە،ەندین بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای فەخری پێ بەخشراوە،لە4/6/2016 لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە.

PUKmedia فەرحان حەمە خان/هەڵەبجە

photo_2021-04-15_15-39-56 (2).jpg

photo_2021-04-15_15-40-00 (2).jpg

photo_2021-04-15_15-40-00.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket