riklam

ئه‌مریكا به‌كارھێنانی چه‌كی كیمیایی له‌سوریا پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌

جیهان 03:28 PM - 2021-04-15
.

.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌باره‌ی به‌كارھێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریا، پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌.

نید پرایس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌باره‌ی به‌كارھێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ھێرشێكدا بۆ سه‌ر شاری سه‌راقب له‌ باشوری شاری حه‌له‌ب له‌ ساڵی 2018 له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریا، پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌.

باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د خاوه‌نی چه‌ند ماده‌یه‌كی چه‌كی كیمیاییه‌، كه‌ بۆ دروستكردنی غازی سارین به‌كار ده‌ھێنرێن و له‌ ھه‌مان كاتیشدا به‌ھۆیانه‌وه‌ ده‌توانرێت په‌ره‌ به‌ چه‌كی كیمیایی بدرێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رونیكرده‌وه‌، به‌كارھێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بابه‌تێكی نوێ نییه‌ و پێشتریش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریادا به‌كاری ھێناوه‌ و به‌ھۆیه‌وه‌ سه‌دان ھاووڵاتی كوژراون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket