riklam

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا كوژراو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

عیراق 02:44 PM - 2021-04-15
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15-4-2021، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ناوچه‌ی حه‌بیبیه‌ی به‌غدا كه‌سێك كوژراو 12 ی تریش برینداربوون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ناوچه‌ی حه‌بیبیه‌ی به‌غدا رووداوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژراوه‌و 12 ی تریش برینداربوون.
 
راشیگه‌یاندووه‌، هه‌رله‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا پێنج ئۆتۆمبێلی تریش كه‌ نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌بوون سوتاون و زیانی ماددی زۆریش به‌ر دوكان و شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ كه‌وتووه‌، وتیشی: لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

 PUKmedia شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket