riklam

بانكی ناوه‌ندی خستنه‌ڕووی دۆلار زیاد ده‌كات

ئابوری 02:44 PM - 2021-04-15
.

.

بانكی ناوه‌ندی عیراق بڕیاریدا بڕی خراوه‌ڕووی دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا زیاد بكات.

به‌مه‌به‌ستی راگرتنی ھاوسه‌نگی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی له‌ عیراقدا، بانكی ناوه‌ندی عیراق بڕیاریداوه‌ بڕی خراوه‌ڕووی دۆلاری ئه‌مریكی له‌بازاڕه‌كاندا زیاد بكات.

له‌ گشتاندێكی بانكی ناوه‌ندی عیراقدا ھاتووه‌، ئه‌م ھه‌فته‌یه‌ بڕی 200 ھه‌زار دۆلار بۆ سه‌رجه‌م بانكه‌كان زیاد ده‌كه‌ن و كۆمپانیاكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراویش له‌ جۆری یه‌كه‌م یه‌ك ملیۆن و 500 ھه‌زار و كۆمپامیاكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراویش له‌ جۆری دووه‌م 500 ھه‌زار دۆلار و جۆری سێھه‌میش 50 ھه‌زار دۆلاریان بۆ دابین ده‌كرێت.

زیادكردنی خراوه‌ڕووی دۆلاری ئه‌مریكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ھای دۆلاری ئه‌مریكی له‌ به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ و نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ نزیكه‌ی 149 ھه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket