riklam

هەولێر.. 60%ی دەنگدەران كارتەكانیان تازەكردۆتەوە

کوردستان 02:28 PM - 2021-04-15
.

.

لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت ئامادەكارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق بەردەوامە، ئاماژەبەوەش دەکات دوای زیاتر لەچوار مانگ لە كردنەوەی دەرگای  بنکەکانی كۆمسیۆن بۆ تازەکردنەوەی كارتی دەنگدان ، 60%ی دەنگدەرانی هەولێر كارتەكانیان تازە كردۆتەوە.

ئەحمەد مازن  لێپرسراوی  راگەیاندنی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی یەكی ئەمساڵ پرۆسەی تازەكردنەوە كارتی دەنگدەران لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەستی پێكرد، ئەمرۆ دوا رۆژی ئەو پڕۆسەیە بوو، وە تاكو ئێستا هیچ بڕیارێك نیە بۆ درێژكردنەوەی ماوەكەی.

لێپرسراوەكەی ئۆفیسی هەولێری  كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەوەشی خستەروو: لەو ماوەیە لە سنوری پارێزگای هەولێر  60% لە دانیشتونی پارێزگاكە  كارتی دەنگدانیان تازە كردۆتەوە، سەبارەت بە ئاوارەكان رێژەك ەگەیشتۆتە 90%.

راشیگەیاند: ژمارەی دەنگدەرانی سنوری هەولێر دەگاتە یەك ملیۆن و238 هەزار  دەنگدەر، بەلەدایكبوانی ساڵانی ( 2001 و 2002 و 2003)وە، هەروەك لەو پارێزگایە  53 بنكەی تۆماكردن هەیە بەسەر ناوچەكان دابەشكراوە، بۆ ئاوارەكان 37 بنكە تەرخانكراوە، شەش بنكەش بۆ هێزە ئەمنیەكان‌و یەك بنكەش بۆ خەڵكی پارێزگاكانی دیكەی  دانیشتوی هەولێر دیاریكراوە.

روونیشیكردەوە: سەبارەت بەدەنگدانی ئاوارەكان ئەوا سندوقی تایبەتیان بۆ تەرخاندەكرێت،  بەڵام دانیشتوانی پارێزگاكانی دیكە تاكو ئێستا هیچ بڕیارێك نیە لەوەی بتوانن  لەشوێنی نیشتەجێبوونیان دەنگ بدەن یان دەبێت بگەڕێنەوە پارێزگاكانی خۆیان.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا/هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket