riklam

په‌رله‌مان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق ده‌كات

کوردستان 01:35 PM - 2021-04-15
.

.

په‌رله‌مانی كوردستان، زۆر به‌توندی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستیه‌ سه‌ركۆنه‌ و مه‌حكوم ده‌كات، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ شه‌وی ٢٠٢١/٤/١٤ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ نێو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.

 ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...

ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ كه‌ بۆ جاری سێیه‌مه‌ له‌ ماوه‌ی 7 مانگی ڕابردوودا، پێشهاتێكی جێی نیگه‌رانی و توڕه‌یی گه‌لی كوردستانه‌، و ئه‌و هێز و لایه‌نه‌ تیرۆریستی و له‌ یاسا ده‌رچووانه‌ی له‌ پشت ئه‌نجامدانیه‌وه‌ن، ده‌بێت له‌ زووترین كاتدا له‌ لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاشكرا بكرێن، و میكانیزمێكی گونجاو بدۆزرێته‌وه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستیانه‌یه‌ و هه‌وڵدانی جددی بۆ رێگریكردن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌دا.

لیژنه‌ تایبه‌ته‌مه‌نده‌كانی په‌رله‌مان ڕاده‌سپێرین له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندییدار له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بن، بۆ به‌دواداچوونی هه‌وڵه‌كانی ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ تیرۆریستییه‌ی كه‌ له‌ پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌وه‌ بوون.

ئه‌نجامدانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ رۆژی ٤/١٤ كه‌ ٣٣ یه‌مین ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفالی گه‌لی كوردستانه‌ ، ئه‌و ڕاستییه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان دووپات ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌و ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ریشدا گه‌له‌كه‌مان و لایه‌نه‌كان، یه‌كڕیزتر و ته‌باتربن، تا پێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌كان ببینه‌وه‌.

ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بۆ پێشكه‌وتن و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌وه‌ به‌هێزتره‌ به‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ترسنۆكانه‌یه‌ له‌ق ببیت.


سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان



PUKmedia راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket