riklam

‎له‌كاتی كاركردن كارمه‌ندێكی شاره‌وانی گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان 11:19 AM - 2021-04-15
.

.

له‌ روداوێكی نه‌خوازراودا كرێكارێكی شاره‌وانی له‌قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌كاتی كاره‌كه‌یدا گیانی له‌ده‌ستدا.

حازم گۆران وته‌بێژی ھاتوچۆی به‌رده‌ره‌ش به‌ PUKmedia ی وت: به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌كاتی پاكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی خیله‌كیان له‌ به‌رده‌ره‌ش كارمه‌ندێكی شاره‌وانی به‌ناوی (محه‌مه‌د یاسین) ھاوكات كارمه‌ندی كۆمپانیای  mrf ، ده‌كه‌وێته‌ ژێر تاییه‌ی تراكتۆری شاره‌وانییه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان، كارمه‌نده‌كه‌ی شاره‌وانی خه‌ڵكی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی سنوری پارێزگای دھۆكه‌و چه‌ندین ساڵه‌ كرێكاری شاره‌وانی و كۆمپانیای mrf و له‌و سنوره‌ كاری پاكردنه‌وه‌ی ناوشار ده‌كات.


PUKmedia كۆسره‌ت فه‌یسه‌ڵ كه‌تو/ به‌رده‌ڕه‌ش

 

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تانجه‌رۆ گیانله‌ده‌ستدان و برینداری لێكه‌وته‌وه‌


photo_2021-04-15_11-00-57.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket