riklam

سه‌رۆك كۆمار: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر كارێكی تیرۆرستییه‌

عیراق 11:07 AM - 2021-04-15
.

.

سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، پێویسته‌ تواناكان یه‌كخرێن به‌ ئاڕاسته‌ی پشتیوانی له‌ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان تاوه‌كو سه‌روه‌ری یاسا بسه‌پێنن.

د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند، "دووباره‌بوونه‌وه‌ی به‌ئامانج گرتنی ھه‌ولێر، پێشتریش به‌غداو ناوچه‌كانی دیكه‌، كارێكی تیرۆرستییه‌، به‌ئامانج گرتنی ئاسایشی ھاووڵاتیان و رێگریكردن له‌ ھه‌وڵه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌روه‌ری وڵات به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها پێویسته‌ تواناكان یه‌كخرێن به‌ ئاڕاسته‌ی پشتیوانی له‌ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان تاوه‌كو سه‌روه‌ری یاسا بسه‌پێنن و ھاووڵاتیان بپارێزن و تیرۆر و ده‌رچوان له‌یاسا ریشه‌كێش بكه‌ن.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket