riklam

هه‌ڵمه‌تی توره‌كی خام له‌بری عه‌لاكه‌ ده‌ستیپێكرد

کوردستان 10:36 AM - 2021-04-15
.

.

ڕێكخراوی نوێ بۆ ژینگه‌و مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌ڵمه‌تی به‌كه‌لتوركردنی به‌كارهێنانی توره‌كه‌ی خام له‌ بری عه‌لاگه‌ی نایلۆنی ڕاگه‌یاندن، كه‌له‌ ڕابردوودا تائێستا 5هه‌زار توره‌كه‌ی خامیان دابه‌شكردووه‌.

سارا سه‌لیم لێپرسراوی به‌شی ژینگه‌ له‌ ڕێكخراوی نوێ له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستانه‌وه‌، هه‌ڵمه‌تی به‌كارهێنان و به‌ كه‌لتوركردنی توره‌كه‌ی خام، له‌بری عه‌لاگه‌مان ڕاگه‌یاندوه‌ و ئامانجمانه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ درێژ خایه‌نه‌مان ببێته‌ كه‌لتور و هاووڵاتیانیش خۆشیان توركه‌ درووستبكه‌ن و به‌كاریشی بهێنن.

وتیشی: ده‌كرێت لۆگۆی ماركێت و دوكان، ڕۆژی تایبه‌ت به‌توێژه‌كان و هێمای كۆمپانیه‌ بازرگانیه‌كان له‌بری عه‌لاگه‌ له‌سه‌ر ئه‌م توره‌كانه‌ بنوسرێت و بخرێنه‌ بازاڕه‌وه‌.


PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان/ هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket