riklam

كازمی فەرمانی لێكۆڵینەوە لەهێرشەكەی سەر هەولێر دەدات

عیراق 09:43 AM - 2021-04-15
.

.

كازمی فەرمانیدا بەخێرایی لێكۆڵینەوە لەبارەی هێرشەكەی شەوی رابردوی سەر هەولێر بكرێت، دەشڵێت: ئاسایشی عیراق لێپرسراوێتی حكومەت و هێزە ئەمنییەكانی عیراقەو ئەمجۆرە كارەش ئامانج لێی تێكدانی ئاسایشی وڵاتە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دوای هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر هەولێر فەرمانیداوە بەزووی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكرێت، لەڕاگەیەنراوێكیدا دەڵێت:فەرمانمانداوە بەزووی و بەخێرایی لێكۆڵینەوە لەسەر هێرشەكەی سەر هەولێرو ناوچەكانی تر.

راشیگەیاند:ئاسایشی عیراق لێپرسراوێتی حكومەت و هێزە ئەمنییەكانی عیراقە، ئەمجۆرە كارە تیرۆرستیانەش لەمانگی رمەزاندا ئامانج لێی تێكدانی ئاسایشی وڵاتە.

كازمی ئاماژەی بەوەشداوە: دروستكردنی ئەم هەوڵە ئاژاوەگێڕیانەو تێكدانی ئاسایشی و سەقامگیری، وامانلێدەكات كە بەهێزی یاسا روبەڕووی ببینەوە ئەوەش بەیەكڕیزی گەلی عیراق.

شەوی رابردوو لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشكرایە سەر بنكەی هاوپەیمان لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو دوای رووداوەكەش وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاشكرایكرد كە هێرشەكە بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان بووەو TNT پێوەبوەو ئاڕاستەی هاوپەیمانان كراوە لەناو فڕۆكەخانەی هەولێر.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket