riklam

راپه‌ڕین.. باندێكی چوار كه‌سی ده‌ستگیرده‌كرێت

کوردستان 09:42 AM - 2021-04-15
.

.

له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌ به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین و دوای وه‌رگرتنی زانیاری دروست ھێزه‌كانیان له‌بنكه‌ی ئاسایشی ژاراوه‌ به‌ھاوكاری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پشده‌ر توانرا باندێكی چوار كه‌سی سپی كردنه‌وه‌ی دۆلاری ئه‌مریكی ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌بڕی (1200)$ھه‌زارو دووسه‌د دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌یان پێ بووه‌و ویستویانه‌ له‌بازاڕه‌كاندا ساغی بكه‌نه‌وه‌.

له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پشده‌ر به‌پێی مادده‌(281) له‌ (ی.س.ع) تۆمه‌تباران راگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی ئاسایشی راپه‌ڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket