riklam

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تانجه‌رۆ گیانله‌ده‌ستدان و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان 09:28 AM - 2021-04-15
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌كارگه‌یه‌كی ئاسن له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌شه‌وه‌ نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ته‌قینه‌نه‌وه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌كارگه‌ی تواندنه‌وه‌ی ئاسنی ماسته‌ر ستیل روویداوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

وتیشی: دوای رووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی پۆلیس و به‌ڵگه‌ی تاوان و به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و كۆنترۆڵكردنی رووداوه‌كه‌ و تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كانیش برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستوه‌ته‌وه‌.

پێشتریش په‌یامێنرمان رایگه‌یاندبوو، به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ی ده‌ست ئێمه‌ كه‌وتووه‌، له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربووه‌و ره‌وانه‌ی فریاكه‌وتنی خێرا كراوه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ سامان نادر، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 بۆ PUKmedia هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ گیانله‌ده‌ستدان و بریندار هه‌یه‌ و تیمه‌كانمان له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket