riklam

ئەمریكا: لەهێرشەكەی سەر هەولێر توڕەو نیگەرانین

کوردستان 09:05 AM - 2021-04-15
.

.

ئەمریكا توڕەو نیگەرانی خۆی لەهێرشەكەی شەوی رابردوی سەر هەولێر راگەیاند كە لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كرایە سەر بنكەی هاوپەیمانان. 

نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی هێرشەكەی شەوی رابردوو كە لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كرایە سەر بنكەی هاوپەیمانان لەفڕۆكەخانەی هەولێر لەتویتێكدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند:زۆر توڕەو نیگەرانین بەرامبەر ئەو هێرشەی كراوەتە سەر هەرێمی كورستان.

دەشڵێت: خەڵكی عیراق مێژوویەكی درێژیان لەگەڵ ئەمجۆرە توندوتیژی و ناخۆشیانەدا هەیەو ئەم هێرشانە پێشێلكردنی سەروەری خاكی عیراقە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket