riklam

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێرو باشیك ده‌كات

کوردستان 08:56 AM - 2021-04-15
.

.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستیانه‌ ده‌كات كه‌ كرانه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و پێگه‌یه‌كی هێزه‌كانی‌ توركیا له‌ باشیك.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌..
زۆر به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مشه‌و كرانه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و پێگه‌یه‌كی هێزه‌كانی‌ توركیا له‌ باشیك. هیچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه‌ نییه‌ و له‌ زیان و تێكدانی سه‌قامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی عێراق، هیچی دیكه‌ی لێناكه‌وێته‌وه‌ به‌ ته‌واوی دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌.

چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جددی ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عیراق به‌ پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ی له‌ پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زیاتر بكه‌ن و سنوورێكی یه‌كجارییان بۆ دابنرێت تا چیتر ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر نه‌بێت.

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان

2021/4/14


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket